وته‌بێژی نوجه‌با له‌ گفتوگۆ له‌گڵ مێهر؛

تورکیا نه‌کشێته‌وه‌ هێزی سه‌ربازی به‌کار دێنین

ناسەی هەواڵ: 3931828 -
سه‌ید هاشم مووسه‌وی سپاسی پشتیوانییه‌کانی ئێران له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشی کرد و وتی: ئه‌گه‌ر تورکیا نه‌کشێته‌وه‌ ئه‌گه‌ری به‌ کار هێنانی هێزی سه‌ربازی هه‌یه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - ڕامین حسه‌ین ئابادی: شه‌ڕی ئازاد کردنی موسڵ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ خاڵی زۆر هه‌ستیار گه‌یشتووه‌ و له‌م نێوانه‌دا حه‌شدی شه‌عبی به‌ هه‌موو لقه‌کانیه‌وه‌ به‌شدارییه‌کی زۆر گرنگی له‌ پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی شاره‌که‌دا بووه‌.

بۆ تاوتوێ کردنی دۆخه‌که‌ له‌گه‌ڵ سه‌ید هاشم مووسه‌وی، وته‌بێژی به‌ره‌ی نوجه‌با گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

*ئێران هه‌میشه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ پشتیوانی له‌ هه‌موو بزووتنه‌وه‌کانی به‌رخۆدان له‌ هه‌موو جیهان ده‌کات، ئێوه‌ ئه‌م یارمه‌تی و پشتیوانیانه‌ی ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

زۆر به‌ دڵنیایه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ ئێمه‌ سپاسی هه‌موو یارمه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق ده‌که‌ین، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق بووه‌. ئێران هه‌رم به‌ پاره‌ و هه‌م به‌ چه‌ک یارمه‌تی هێزه‌ عێراقییه‌کانی کردوه‌.

ئێران شان به‌ شانی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش شه‌هیدی داوه‌. ئه‌م شته‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی عێراقه‌وه‌ له‌ بیر ناکرێت، ئێمه‌ له‌ دڵه‌وه‌ سپاسی ئێران و ڕێبه‌ری ئێران ده‌که‌ین.

*له‌ ئێستادا ده‌بینین که‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ پێشڕه‌وی زۆر باش دان، ئایا پێش بینی ده‌که‌ن که‌ شاری موسڵ هه‌رچی زووتره‌ ئازاد بببێت و تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ عێراق کۆتایان پێ بێت؟

ده‌ست نیشان کردنی کاتی ئازاد بوونی یه‌کجاره‌کی شاری موسڵ به‌ پێی ئاڵ و گۆڕه‌کانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ پێش بینی ده‌کرێت، ناکرێت کاتێکی ڕوونی بۆ ده‌ست نیشان بکه‌ین. هه‌ر شه‌ڕێک تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه‌، ئیمه‌ ئێسته‌ له‌ حاڵی تێپه‌ڕ کردنی دۆخی سه‌خت و دژواری شه‌ڕی موسڵین. هیوادارین هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ کۆتایی پێبێت.

*ده‌وترێت داعش فه‌رمانی به‌ هێزه‌کانی خۆی کردووه‌ به‌ره‌و ڕه‌قه‌ بکشێنه‌وه‌ ئایا بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ هیچ کارێکتان کردووه‌؟

ئه‌مریکا زۆر له‌مێژه‌ بڕیاری داوه‌ که‌ فه‌رمانده‌کانی داعش ده‌ست هێزه‌ عێراقییه‌کان نه‌که‌وێت، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو فه‌رمانده‌کانی داعش به‌ره‌و ڕه‌قه‌ هه‌ڵ بێن تاکوو له‌وێ ژیانیان بپارێزێت. ئه‌مریکا نایه‌وێت که‌ ئه‌م تیرۆریستانه‌ ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بکه‌ون.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ تاکوو ئه‌و جێگه‌ی بتوانین هه‌موو ڕێگاکان به‌ره‌و سووریا داده‌خه‌ین، ئه‌گه‌رچی ده‌بێت ئه‌مه‌ش بێژم که‌ هه‌ر له‌ هه‌مان سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌، فه‌رمانده‌کانی داعش بۆ سووریا هه‌ڵاتوون.

*له‌م دواییانه‌دا عادڵ جوبه‌یر سه‌ردانی به‌غدای کرد، به‌وپێیه‌ی سعوودییه‌کان دژی حه‌شدی شه‌عبین، ئه‌م سه‌ردانه‌ چۆن تاوتوێ ده‌که‌ن؟

کێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ عه‌ره‌بستان له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌غدا بچێته‌ به‌ره‌ی سعوودییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ و ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقیه‌وه‌ ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌.

ئێمه‌ هه‌رگیز مۆڵه‌ت به‌ که‌س ناده‌ین که‌ له‌ عێراق وه‌ک مه‌قاشێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵک ببات، عه‌ره‌بستان به‌ ئاشكرا له‌ دژی ئیسلام و وڵاتانی ئیسلامی پیلانگێڕی کردووه‌.

*ئێمه‌ ده‌بینین که‌ هێزه‌کانی تورکیا به‌رده‌وام له‌ به‌عشیقه‌ن و ئه‌م ناوچه‌یان چۆڵ نه‌کردووه‌، ئایا دوای ئازاد کردنی موسڵ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ دژی ئه‌م هێزه‌ داگیرکه‌ره‌ شه‌ڕ بکات؟

له‌ ئه‌گه‌ری شکستی پڕۆسه‌ی سیاسی، بۆ ده‌ر کردنی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی عێراق، شه‌ڕ ده‌که‌ین، پارلمانی عێراق به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی عێراق داگیرکارییه‌. ئێمه‌ هه‌موو ڕێگاکان بۆ ده‌ر کردنی سوپای تورکیا له‌ خاکی عێراق ده‌گرینه‌ به‌ر.

ئه‌گه‌ر به‌ ڕێکاری سیاسی تورکیا نه‌کشێته‌وه‌، هێزی سه‌ربازی ئامادیه‌ بۆ به‌کارهێنان و ده‌ر کردنیان، زۆر ئاساییه‌ که‌ هه‌ر وڵاتێک بۆ پاراستنی خاکی خۆی له‌ هه‌رچی توانیه‌تی که‌ڵک ببات و هێزی سه‌ربازیش یه‌کێکه‌ له‌ ڕێگه‌چاره‌کان.

ناردنی بۆچوون

5 + 6 =