دوای ڕه‌خنه‌گرتنی ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ به‌رلین؛

ئه‌ڵمانیاھەڵواسینی وێنه‌ی ئۆجالان و ئاڵای په‌که‌که‌ی قه‌ده‌غه‌ کرد

ناسەی هەواڵ: 3928932 -
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ئەڵمانیا بە بڕیارێک ھەڵواسینی ئاڵای پەكەكە و وێنەكانی ئۆجەلان لە وڵاتەكەی قەدەغە دەكات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ کوردستان ۲۴، تۆماس دێ میزیێر، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، نامەیەكی بۆ ھەموو دامەزراوە ئەمنییەكانی ۱۶ ھەرێمی ئەڵمانیا ناردووە، كە ئیدی ھەڵواسینی وێنەكانی عه‌بدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پەكەكه‌ و ئاڵاكانی ئه‌و حزبه، لە چالاكییە مەدەنییەكاندا قەدەغەیە.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ لایەنگرانی پەكەكە ناتوانن لە چالاكییەكانیاندا دروشمەكانی پەكەكە بەرز بكەنەوە.

وەزارەتی ناوخۆ، جگە لە ئاڵاكانی پەكەكە و وێنەكانی عەبدوڵا ئۆجالان، ۳۳ لۆگۆی دیكەی قەدەغە كردوون، ھەروەھا ئاڵاكانی یەپەگە و ھەر دروشمێك قەدەغە كراون، كە گوزارشت لە پەكەكە و یەپەگە بكەن، بۆیە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا داوای كردووە رێگە لە ھەر چالاكییەك بگیردرێت كە ئەو جۆرە دروشم و وێنانەی تێدا بەكار بھێندرێن.

ئەم بڕیارەی حکوومەتی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت كە چەند ڕۆژێكە توركیا رەخنە لە ئەڵمانیا دەگرێت، بەوەی رێگەی لەوان گرتووە بانگەشەی ریفراندۆم بكەن، لە كاتێكدا رێگە بە چالاكییەكانی پەكەكە دەدات.

ناردنی بۆچوون

6 + 7 =