ئه‌مریکا رایگه‌یاند:

په‌که‌که‌ ده‌بێت شه‌نگال به‌جێبێڵێت

ناسەی هەواڵ: 3927779 -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد که‌ په‌که‌که‌ ده‌بێ شه‌نگال به‌جێبێڵیت و هێزه‌کانی له‌و ناوچه‌یه‌ بکشێنێته‌وه.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مارک تونه‌ر، وته‌بێژی کاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا  ڕایگه‌یاند که‌ واشنتۆن ئێستاش پێیوایه‌ که‌ ده‌بێت هێزه‌کانی باڵی چه‌کداری پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که) ناوچه‌ی شه‌نگال چۆڵ بکه‌ن.

مارک تونر ئاماژه‌ی دایه‌ شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ(سه‌ر به‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق) له‌ شه‌نگال و وتی:به‌ بڕوای ئه‌مریکا ده‌بێ په‌که‌که‌ شه‌نگاڵ به‌جێبێڵێت.

وتیشی: به‌لای ئه‌مریکاوه، په‌که‌که‌ هێشتا رێکخراوێکی تیرۆریستیه.

ناردنی بۆچوون

4 + 6 =