ڕاپۆرتی شرۆڤەیی مێهر؛

سه‌ردانی بارزانی بۆ تورکیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هەولێر- ئەنقەرە

ناسەی هەواڵ: 3921297 -
ڕوونه‌ که‌ یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ په‌ره‌دان به‌ هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوشار بخاته‌ سه‌ر به‌غدا.

ئاژانسی مێهر، گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی - ڕامین حسه‌ین ئابادیان: مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌م دواییەدا چووە تورکیا و دیدار و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و بینالی یه‌لدریم کرد. خاڵی هه‌ره‌ گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ ئه‌مه‌ بوو که‌ تورکیا به‌ شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو پێشوازی له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد و به‌ پێی ڕاپۆرته‌کان ئاڵای هەرێمی کوردستان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئاتاتورک بۆ پێشوازی کردن له‌ مه‌سعوود بارزانی هه‌ڵکراوه‌ و ئه‌مه‌ش خۆی نیشانی ده‌دات که‌ تا چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا قووڵ و ستراتیژیکه.

له‌ ئێستادا، ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ هۆی ناکۆکی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هەروەها جێگیربوونی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئەنقەرە لە ناوچه‌ی به‌عشیقه‌ له‌ شاری موسڵ، له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رچی زیاتره‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قووڵ تر بکاته‌وه. ئه‌نقه‌ره‌ زۆر به‌ باشی ده‌زانێت که‌ په‌ره‌دان به‌م په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی زیاتری ئه‌وان و ده‌یه‌وێت له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ هەڤیازی له‌ به‌غدا وه‌ربگرێت. تورکیا به‌م کاره‌ به‌ ڕوونی به‌ به‌غدای ڕاگه‌یاند که‌ یان ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌غدا مل به‌ خواسته‌کانی من بدات یان ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ین.

پێشوازی کردن له‌ مه‌سعوود بارزانی له‌م ئاسته‌دا، دوابه‌دوای هێرشی هێزه‌کانی عێراق بۆ سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ سووریا و ئازاد کردنی به‌شی ڕاستی موسڵ ئه‌نجام بووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ ڕوونی نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌رۆدغان دژی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌یه‌ و وه‌ک مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ خۆی ده‌بینێت و ئاماده‌ نییه‌ قبووڵی بکات و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ هه‌رێم بۆ گوشاری زیاتر له‌ سه‌ر به‌غدا که‌ڵک وەردەگرێت که‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ سووریادا نه‌کات.

هه‌روه‌ها وه‌ک دیاره‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ک له‌م نێوانه‌دا به‌ دی ناکرێت که‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاماده‌ بێت هێزه‌کانی له‌ به‌عشیقه‌ بکشێنێته‌وه، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ شکستی داعش له‌ عێراق نزیکه‌ و چی دیکه‌ تورکیا ناتوانێت درێژه‌ به‌م ئاماده‌ییه‌ سه‌ربازییه‌ بدات و ده‌بێت له‌ سنووره‌کانی عێراق بکشێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک دیاره‌ تورکیا ئاماده‌ نییه‌ تاکوو ئه‌م بابه‌ته‌ قبوڵ بکات.

که‌واته‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ دوای ئازاد بوونی موسڵیش ئاماده‌ نییه‌ تاکوو خاکی عێراق چۆڵ بکات و بۆ ئه‌وه‌ی گوشاره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌م بکاته‌وه‌ پێویستی به‌ پشتیوانی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمیش هه‌یه‌ و هه‌ر بۆیه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل هه‌رێم وه‌گەڕ بخات و زیاتر په‌ره‌یان پێ بدات.

قووڵ تر کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ڕووی ئابووریشه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی زۆری بۆ تورکیا هه‌یه، به‌ تایبه‌ت که‌ پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و عێراق له‌ ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ دەستەبەر ده‌کات و په‌ره‌ی زیاتری پێده‌دات و ئه‌نقه‌ره‌ش پێویستێکی یه‌کجار زۆری به‌م داهاته‌ هه‌یه، هه‌م له‌ ڕووی وه‌زه‌ی هه‌رزان و هه‌م له‌ ڕووی ستراتیژی گواسته‌نه‌وه‌ی وزه‌ له‌ ڕێگه‌ی تورکیاوه. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی نه‌وت و گاز کێشه‌ی زۆریان هه‌یه‌ و هه‌ر دوو یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن که‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقیان پێشێل کردووه، ئه‌م ناکۆکیه‌ باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئه‌ردۆغان تاکوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانی خۆی تێدا بێنێته‌ دی.

هه‌روه‌ها ئاماده‌ بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگاڵ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ نیگه‌رانییه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی به‌رز کردووه‌ته‌وه، که‌واته‌ ئه‌ردۆغان له‌ هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کانی خۆی بۆ ده‌ر کردنی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ شاری شه‌نگاڵ که‌ڵک ده‌بات، گومانیشی تێدا نییه‌ که‌ له‌م دیداره‌ به‌ وردی له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ر کردنی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگاڵ گفتوگۆ کراوه‌ و پلانی بۆ داڕژاوه‌ و له‌ داهاتوودا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ به‌رژوه‌ندی ئابووری زۆری بۆ هه‌رێمی کوردستان تێدایه، به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا که‌ هه‌رێم دۆخی ئابووری قه‌یراناوی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات و بۆ ئامانجه‌کانی پێویستی به‌ داهات هه‌یه‌ و ئه‌م داهاته‌ ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی تورکیاوه‌ دابین بکات.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانیش له‌وه‌ی که‌ په‌که‌که‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ناو خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ نیگه‌رانن و ده‌یانوێت به‌ لێدانی په‌که‌که‌ جارێکی دیکه‌ پاشه‌که‌شه‌ به‌ ئاستی به‌ربڵاوی ڕه‌خنه‌ کردنی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، به‌ تایبه‌ت چۆڵ کردنی شه‌نگاڵ له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ ده‌توانێت جارێکی دیکه‌ ڕێگه‌ بۆ هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان خۆش بکات که‌ جارێکی دیکه‌ ئه‌م شاره‌ کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه. پێشتریش سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌ ئاشکرا دژایه‌تی خۆی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌که‌که‌ له‌ هه‌رێم ڕاگه‌یاندبوو، له‌م خاڵه‌شدا هه‌ر دوو یه‌ک ده‌گرنه‌وه.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان له‌م په‌یوه‌ندیانه‌ وه‌ک کارتی گوشار بۆ سه‌ر به‌غدا سود ده‌بات و زیاتر پێداگر ده‌بێت له‌ سه‌ر خواستی سه‌ربه‌خۆ بوون، به‌ تایبه‌ت که‌ هه‌رێم له‌ لایه‌ن جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی سونه‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ هه‌رێم هان ده‌دات تاکوو گوشار بخاته‌ سه‌ر به‌غدا و ئیمتیازاتی زیاتری لێوه‌ربگرێت، ئه‌گه‌رچی ڕوونه‌ که‌ تورکیا له‌م ڕووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ناکۆکی زۆر قووڵی هه‌یه‌ و له‌ داهاتوودا ناتوانێت چی دیکه‌ درێژه‌ به‌م ڕێگه‌یه‌ بدات و ئه‌وکات ڕه‌نگه‌ هه‌رێم ته‌نیا بمێنێته‌وه.

ناردنی بۆچوون

3 + 9 =