ڕێوڕه‌سمی ئۆسکاری ۲۰۱۷ له‌ ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو؛

فیلمێکی ئێرانی براوه‌ی ئۆسکاری باشترین فیلمی بیانی

ناسەی هەواڵ: 3918354 -
له‌ هه‌شتاو و نۆهه‌مین خولی ئۆسکار، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی به‌ فیلمی فرۆشیار له‌ ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی هونه‌رمه‌ندی ئێرانی پێشکه‌ش کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ هالیڤوود ڕیپۆرتێر، ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئۆسکاری ۲۰۱۷ دوێنێ شه‌و به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م نێوانه‌دا فیلمی فرۆشیار له‌ ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی وه‌رگرت.

خه‌ڵاتی ئۆسکاری ساڵی ۲۰۱۷ به‌م شێوه‌ بوو:

باشترین ئه‌کته‌ری ژن: ئێما ستۆن بۆ فیلمی لالاله‌ند

باشترین خه‌ڵاتی ئه‌کته‌ری پیاو: که‌یسی ئه‌فلێک بۆ فیلمی مه‌نچستر له‌ ته‌نیشت ده‌ریا

باشترین ده‌رهێنه‌ر: دێمین ساز بۆ فیلمی لالاله‌ند

باشترین فیلم نامه‌: فیلم نامه‌ی مانگه‌ شه‌و له‌ نووسینی لوک دیویس

باشترین فیلم نامه‌ی به‌رهه‌م هێنراو: فیلم نامه‌ی مه‌نچستر له‌ ته‌نیشت ده‌ریا له‌ نووسینی کنێت لۆنرگا

باشترین موزیک: شاری هه‌ساره‌کان له‌ فیلمی لالاله‌ند

باشترین فیلم هه‌ڵگر: لینۆس ساندگرین بۆ فیلمی لالاله‌ند

باشترین کورته‌ فیلم: گۆرانی بێژ له‌ ده‌رهێنه‌ری داک و ئانا ئێدواردی

باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی: کڵاو سپییه‌کان له‌ ده‌رهێنانی ئۆرلاندۆ فۆن

باشترین دیزاین: سه‌ندی ریندلۆز بۆ فیلمی لالاله‌ند

باشترین ئه‌نیمه‌یشن: زۆتۆپیا له‌ ده‌رهێنانی بایرۆ هوارد

باشترین فیلمی بیانی: فیلمی فرۆشیار له‌ ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی

باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی: ئۆ جی ئه‌مریکایی له‌ ده‌رهێنانی ئازرا ئادلمان

باشترین جل و به‌رگ: کالین ئێتۆد بۆ فیلمی ئاژه‌ڵه‌ سه‌یره‌کان

خه‌ڵاتی باشترین فیلم: فیلمی لالاله‌ند

شایانی باسه‌ که‌ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئه‌نووشه‌ ئه‌نساری له‌ جێگه‌ی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی خه‌ڵاتی ئۆسکاری وه‌رگرت، ئه‌و له‌ زاری فه‌رهادیه‌وه‌ ئه‌م په‌یامه‌ی خوێنده‌وه‌: جارێکی دیکه‌ سپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆسکار ده‌که‌م که‌ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانیان له‌ نێو ئه‌م هه‌موو وڵاته‌ی جیهان به‌ فیلمه‌که‌ی من به‌خشی، به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌مشه‌و له‌ نێو ئێوه‌دا نیم، من بۆ ڕێز گرین له‌ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌م و به‌ هۆی یاسای قه‌ده‌غه‌ کردنی هات و چووی ئێرانییه‌کان بۆ ئه‌مریکا، نه‌متوانی به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌که‌ بکه‌م. لام وایه‌ که‌ سینماگه‌ران ده‌توانن به‌ گۆڕینی سووچی دووربینه‌کانیان ژیانێکی هاوبه‌شی گه‌وره‌ به‌ هه‌موو خه‌ڵکی دونیا پێشکه‌ش که‌ن و له‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ نه‌ختێک دوور بکه‌وینه‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 6 =