بڕیارنامه‌ی کۆتایی کۆنفڕانسی پشتیوانی له‌ فه‌له‌ستین؛

ئیدانه‌ی چالاکی زایۆنییه‌کان بۆ به‌ یه‌هوودی کردنی قودس

ناسەی هەواڵ: 3915401 -
به‌شداربووانی کۆنفڕانسی پشتیوانی له‌ فه‌له‌ستین له‌ بڕیاڕنامه‌ی کۆتایی خۆیاندا جه‌ختیان کرد له‌ ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ قودس، باڵوێزخانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له‌ ئه‌مریکا دابخرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ بڕیارنامه‌ی کۆتایی شه‌شومین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی فه‌له‌ستیندا هاتووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ قودس، باڵوێزخانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له‌ ئه‌مریکا دابخرێن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م بڕیارنامه‌دا هاتووه‌: سپاسی هه‌وڵه‌ بێ وێنه‌کانی ئێران بۆ پشتیوانی کردن له‌ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ده‌که‌ین و ده‌بێت پرسی فه‌له‌ستین به‌رده‌وام مانشێتی یه‌که‌می هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی ببێت تاکوو هه‌موو خه‌ڵکی جیهان به‌ لای خۆیدا ڕابکێشێت.

له‌ درێژدا ئاماژه‌ دراوه‌: ده‌بێت خه‌ڵکی فه‌له‌ستین یه‌کگرتووی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌کانی فه‌له‌ستین بۆ ماڵه‌کانیان و به‌دی هێنانی وڵاتی یه‌کگرتووی فه‌له‌ستین ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت و کۆتایی به‌ ۷۰ ساڵ داگیرکاری ڕژیمی زایۆنی بدرێت. وڵاتانی ئیسلامی ده‌بێت پێکه‌وه‌ هاوفکری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره‌ پرسی فه‌له‌ستینییه‌کان یه‌کلایی ببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها جه‌خت کراوه‌ که‌ به‌شداربووانی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ پشتیوانی ده‌که‌ن له‌ دواین بڕیارنامه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ ڕژیمی زایۆنی تێدا ئیدانه‌ کرا و ده‌بێت کاره‌کانی ڕژیمی زایۆنی له‌ دژی فه‌له‌ستینییه‌کان و منداڵانی فه‌له‌ستینی به‌ ژینۆساید بناسرێت و له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه‌ به‌رپرسانی ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌ دادگایی بکرێن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ داوا له‌ کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی کراوه‌ که‌ به‌ره‌ڕووی ئه‌م هه‌وڵه‌ی زایۆنییه‌کان ببنه‌وه‌ که‌ له‌ دژی گۆڕینی ناسنامه‌ی یۆنیسکۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌م هه‌وڵه‌ بۆ گۆڕینی دیموگڕافیای شاری قودسه‌ و گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکاش بۆ قودس ئیدانه‌ ده‌که‌ین و له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م کاره‌ وڵاتانی ئیسلامیش ده‌بێت باڵوێزخانه‌کانی خۆیان له‌ ئه‌مریکا دابخه‌ن.

هه‌روه‌ها پشتیوانی ته‌واو کراوه‌ له‌ ڕێکخراوه‌ جیهادییه‌کانی فه‌له‌ستین و جه‌خت کراوه‌ که‌ فه‌له‌ستینییه‌کان هیچ ڕێگه‌چاره‌ییه‌کی دیکه‌یان نییه‌ و ناچارن که‌ درێژه‌ به‌ به‌رخۆدان بده‌ن. هه‌رجۆره‌ ئاسایی کردنه‌وه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕژیمی زایۆنی که‌ له‌ دژی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بێت، ئیدانه‌ ده‌کرێت و ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌، بێده‌نگی ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ ئاست کاره‌کانی ڕژیمی زایۆنی له‌ دژی فه‌له‌ستینییه‌کان ئیدانه‌ ده‌که‌ین.

له‌ خاڵێکی دیکه‌ی ئه‌م بڕیارنامه‌دا جه‌خت کراوه‌: ناکۆکی و شه‌ڕه‌ مه‌زهه‌بی و ئێتنیکییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ دروست کراوه‌ که‌ پرسی فه‌له‌ستین له‌ جیهاندا له‌بیر بکرێت. ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ڕژیمی زایۆنی ده‌دات که‌ بێ ده‌نگ درێژه‌ بدات به‌ جه‌نایه‌ته‌کانی له‌ دژی فه‌له‌ستینییه‌کان. دوا له‌ پارلمانه‌کانی جیهان ده‌که‌ین یاسای به‌هێز له‌ دژی ڕژیمی زایۆنی بخه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ تاکوو له‌م ڕێگه‌وه‌ گوشاره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م ڕژیمه‌ به‌رز ببێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها که‌ل و په‌له‌ زایۆنییه‌کان به‌ یاسا قه‌ده‌غه‌ بکرێت.  

له‌م بڕیارنامه‌دا سه‌باره‌ت به‌ چه‌کی ناڤۆکی هاتووه‌ که‌ ڕژیمی زایۆنی ته‌نیا وڵاتێکه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا چه‌کی ناڤۆکی هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌م پرسه‌ هه‌رچی زووتره‌ یه‌کلایی بکرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها سپاسی خۆڕاگری خه‌ڵکی لوبنان له‌ به‌رانبه‌ر ڕژیمی زایۆنی کراوه‌ و جه‌خت کراوه‌ که‌ ده‌بێت ڕۆژی قودسی ئه‌مساڵ زۆر به‌ هێزتر له‌ ساڵانی ڕابردوو به‌ڕێوه‌ بچێت تاکوو یه‌کگرتووی جیهانی ئیسلام نمایش بکات.

له‌ کۆتایی بڕیارنامه‌که‌شدا سپاسی تایبه‌ت له‌ خه‌ڵکی ئێران کراوه‌ و جه‌خت کراوه‌ که‌ به‌ڕێوه‌ چوونی کۆنفڕانسی پشتیوانی له‌ فه‌له‌ستین له‌م دۆخه‌دا که‌ که‌س ئاوڕ له‌ پرسی فه‌له‌ستین ناداته‌وه‌ هێمای ئازادیخوازی ئێرانه‌ که‌ به‌رده‌وام گرنگی به‌ پشتیوانی کردن له‌ هه‌ژارانی دونیائ داوه‌ته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

7 + 3 =