لێکۆڵەران دۆزیویانەتەوە؛

تیشکی کاکێشانە سەرەتاییەکان سەوز بووە

ناسەی هەواڵ: 3875046 -
لێکۆڵەران تێگەیشتوون کاکێشانەکانی ئێستا لە سەرەتای پێکهاتنی جیهانەوە تیشکی سەوزیان لە خۆوە بڵاو کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر لە سایێنس نیوز، لێکۆڵەران لە دانیشتنی بنکەی ئەستێرەناسی ئەمریکا ئەو دۆزینەوەیان ئەنجام داوە. بە وتەی ئەوان لە ئەو قۆناغەدا ئەستێرەکان زۆر داخ تر لە ئەستێرەکانی ئێستای جیهانە.
بە پێی دۆزراوەی ئەو لێکۆڵەرانە ئەو کاکێشانانە کە تیشکی سەوزیان لە خۆ بڵاو دەکردەوە  نێزیک ١١ ملیار ساڵ پێش ئێستا لە جیهان بوونیان بووە. هەروەها بڕێ لە کاکێشان و هەورەکان پڕ ڕەنگتر لە ئێستا بوون.
متیۆ مالکان یەکێک لە فیزیک ئەستێرەناسەکان لە UCLA دەڵێت: وا بۆی دەچن کە کاکێشانانەکان بەم شێوە دەستیان پێکردووە.
ئەوان تێگەیشتن تیشکی سەوز لە تەواوی یەو کاکێشانانە بووە کە ئێستا بە هۆی بەربڵاو بوونی جیهانەوە گۆڕاوەتەوە بە مادوون سوور.
ئەو تیشکە سەوزە لە ئەتۆمی ئۆکسیژێن دروست بووە کە دوو ئەلکترۆنی خۆیان لە دەست داوە. مالکان دەڵێت: ئەستێرەکان لە ئەو کاتەدا لە چالاک ترین ئەستێرەکانی ئێستاکەش داخی تر بوون.
 

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =