ئاڵمانیا بڕیار له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ عێراق ده‌دات

ناسەی هەواڵ: 3874939 -
ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیا بڕیار وایه‌ که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای ئه‌م وڵاته‌ له‌ عێراق و مالی بڕیار بدات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئاڵمانیا، ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای ئه‌م وڵاته‌ له‌ عێراق و مالی بڕیار ده‌دات.

نزیک به‌ ۱۵۰ هێزی سه‌ربازیی ئاڵمانیا له‌ ساڵی ۲۰۱۵وه‌ به‌ مه‌به‌ستی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌ باکووری عێراق جێگیر بوون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ ئێستادا ۶۵۰ هێزی ئاڵمانیا له‌ چوار چێوه‌ی هێزه‌کانی ئاشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ وڵاتی مالی دان که‌ ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیا بڕیار وایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناردنی ۳۵۰ سه‌ربازی دیکه‌ش بۆ ئه‌م وڵاته‌ بڕیار بدات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک هێزی ئاڵمانی له‌ ئه‌فغانستان له‌ ژێر ناوی ناتۆ سه‌رقاڵی خزمه‌ت کردنن.

ناردنی بۆچوون

3 + 8 =