قۆناغی ۱۶ی جامی شای ئیسپانیا؛

بارسیلۆنا تۆڵه‌ی قورسی له‌ بیلبائۆ کرده‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 3874873 -
یانه‌ی تۆپی پێ بارسێلۆنا به‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی دۆڕانی یاری چوون به‌رانبه‌ر بیلبائۆ له‌ قۆناغی ۱۶، توانی خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی پێشبڕکێیه‌کانی کوپا دڵ ری به‌رز بکاته‌وه.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ۱۶ی جامی شای ئیسپانیا، لە یاریی گەڕانەوەدا، یانەی بارسێلۆنا لە نێو یاریگای نیو که‌مپ، رووبەڕووی یانەی ئەتڵەتیک بیلبائۆ بوویەوە.

هەرچەندە یاریی چوون بە ئەنجامی ۲-۱ لەبەرژەوەندی ئەتڵەتیک بیلبائۆ کۆتایی هاتبوو، بەڵام لەم یارییەدا بارسێلۆنا توانی به‌ ئه‌نجامی ۳ گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ یه‌ک  گۆڵ کۆتایی به‌ کاری خۆی بێنێت.

لەتایمی یەکەمدا و لە خولەکی ۳۶دا لویس سوارێز گۆڵی یه‌که‌می تۆمار کرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات و له‌ تایمی دووەمدا و لە خولەکی ۴۷دا نێیمار دا سیلڤا بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ بارسا کرد، بەڵام لە خولەکی ۵۱دا سابوریت هیوای بۆ بیلبائۆ گەڕاندەوە و گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی کرد.

لە لە خولەکی ۷۷دا بە لێدانی ڕاستەوخۆیەکی زۆر نایاب مێسی گۆڵی سیێیەم کرد و کۆتایی به‌و یاریه‌ هێنا.

به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ بارسا خۆی گەیاندە قۆناغی ۸ی جامی شای ئیسپانیا.

ناردنی بۆچوون

6 + 2 =