ئه‌شتون کارته‌ر:

سوپای ئه‌مریکا دوای شکستی داعش ده‌توانێ له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 3874855 -
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یو پی ئاڕ، ئه‌شتون کارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا که چه‌ند ڕۆژی دیکه‌ ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌، له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌توانن ته‌نانه‌ت دوای شکست دانی داعش له‌ موسڵ، له‌ عێراق بمێننه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا زیادی کرد: داعش ده‌توانێت دوای شکست هێنان له‌ موسڵیش وه‌ک مه‌ترسی به‌ سه‌ر عێراقه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و کاری تێکده‌رانه‌ ئه‌نجام بدات.

ئه‌وشتۆن کارته‌ر له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: بڕیاری ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاری ئه‌مریکا و حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: سه‌قامگیر کردنی ئاسایش له‌ عێراق کاتی زۆری پێویسته‌. ته‌نانه‌ت دوای شکست دانی داعش له‌ موسڵ شار و شارۆچکه‌ی بچووکی دیکه‌ش زۆرن که‌ پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کۆنترۆڵیان بکات و هه‌نگاو بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌یان هه‌ڵبگرێت.

ژنراڵ جۆزف دانفۆرد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکایش له‌ درێژه‌دا وتی: مانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ عێراق بابه‌تێکی گرنگه‌ و من ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ به‌ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ترامپیش ڕابگه‌یه‌نم.

ناردنی بۆچوون

1 + 12 =