بارزانی لە سه‌ردان کردنی کۆنسوڵخانەی ئێران له‌ هه‌ولێر؛

له‌ ده‌ستدانی هاشمی خه‌سار له‌ گەلانی ناوچەکە بوو

ناسەی هەواڵ: 3874838 -
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی کونسوڵخانەی ئێرانی کرد له‌ هه‌ولێر و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی به‌ به‌رپرسانی ئێران ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕووداو؛ ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌مه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسنجانی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێری کرد.

بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دوای سه‌ردانی کۆنسوڵخانه‌ی ئێران وتی: "سەردانمان بۆ گەیاندنی هەستی خۆمان و سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە رێگەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ جەنابی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها خانەوادەی بەڕێزی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسنجانی".

وتیشی: "لە راستیدا ئاشنایەتی ئێمەو ناسینی ئێمە لەگەڵ ئەو بەڕێزە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر کۆن، لە کۆنەوە ئێمە یەکدی دەناسین، ئەو ئاشنایەتییەی ئەو هەیبووە هەم لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێم، هەم لەگەڵ رەحمەتی باوکم، هەمیش لەم دواییە لەگەڵ بەندە ئاشنایەتییەکی نزیکمان هەبوو".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند:" لەدەستدانی ئەو بەڕێزە نەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە خەسارەتێکی گەورەبوو، ئێمە هیوادارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات، سەبرو تەحەمولیش بە خانەوادەی بەڕێزیان و هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببەخشێت".

لای خۆشیه‌وه‌ کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر وتی: "کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا رەفسنجانی زیانێکی زۆر گەورەبوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئەو دۆستانەی کە لە تەمەنێک لەگەڵ ئەودا ناسیاوێتیان هەبوو، هەروەک بەڕێز سەرۆکوەزیران باسی لێوەکرد، ئەو لەو کەسایەتیانەبوو کە نزیکایەتی زۆری لەگەڵ کەسایەتییەکانی پێش راپەڕینی ساڵی ۱۹۹۱ هەبوو، پەیوەندییەکی راستەخۆی لەگەڵ بەڕێز بارزانی و بەرپرسان هەبوو".

ڕاشیگه‌یاند که‌ "ئێمە بە پێزانینەوە دەڕوانینە سەردانەکەی بەڕێز سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی دیکە، کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا سەردانیان کردووین و هاوخەمیان بۆ دەربڕیوین".

ناردنی بۆچوون

4 + 3 =