له‌ دوایین هه‌ڵوێست گرتنیدا؛

ترامپ دژبه‌ره‌کانی خۆیی به‌ نه‌خۆش وه‌سف ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 3874832 -
سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا له‌ کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ پووتین و ڕووسیاوه‌ هه‌بێت و ئه‌مه‌شی به‌ ساخته‌کاری وه‌سف کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت کۆمپانیا ئه‌مریکاییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌مریکا و دیسان بازاڕی کار و پیشه‌ له‌ ئه‌مریکا چالاک ببێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا وتی: پووتین ده‌ستێوه‌ردانی له‌ کار و باری ئه‌مریکادا نه‌کردووه‌ و ئه‌گه‌ر که‌مپینی دیمۆکڕاته‌کانیش نه‌بوایه‌  کلینتۆن هه‌ر ده‌یدۆڕاند. ئه‌مه‌ی که‌ پووتین دڵخۆشه‌ به‌ سه‌ر که‌وتنی من ده‌رفه‌تێکی باشه‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ره‌و باشتر بوون ببه‌ین.

ترامپ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ی که‌ له‌ ڕووسیا کۆمپانیای هه‌یه‌، وتی: من هه‌رگیز له‌ ڕووسیا سه‌رمایه‌دانه‌ریم نه‌کردووه‌ و وه‌ها پلانێکیشم نییه‌. من پێشنیاری بازه‌رگانێکی عه‌ره‌بیشم پێگه‌یشت که‌ زۆر سه‌رسوورهێنه‌ر بوو، به‌ڵام به‌م هۆیه‌وه‌ که‌ سه‌رۆک کۆمارم ڕه‌تم کرده‌وه‌. ئه‌و قسانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ من له‌ مسکۆ کراوه‌ هین که‌سانێکی نه‌خۆشه‌ که‌ دژی منن.

ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ تانه‌وه‌ وتی: باشه‌ هه‌ر به‌ڕاست ئێوه‌ پێتان وایه‌ ئه‌گه‌ر هیلاری له‌ سه‌ر کار ببوایه‌ زۆر له‌م سه‌خت تر ده‌بوو به‌رانبه‌ر پووتین؟ من نامه‌وێت چاکسازی له‌ مێدیاکاندا بکه‌م، به‌ڵام ته‌نیا له‌ خه‌ڵک داوا ده‌که‌م که‌ خۆیان هه‌واڵه‌کان لێک بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ دروست کردنی دیوارێک له‌ سنووره‌کانی مه‌کزیک جه‌ختی کرد: دڵنیا بن ئه‌م دیواره‌ دروست ده‌که‌ین.

ناردنی بۆچوون

3 + 12 =