له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ ڕۆحانی؛

سه‌ره‌خۆشی بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا ڕەفسەنجانی

ناسەی هەواڵ: 3874825 -
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ نامه‌یه‌ک به‌ ناوی مه‌سعوود بارزانیه‌وه‌ که‌ نێردراوه‌ بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م هه‌واڵده‌ریه‌، مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ کردووه‌ به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی.

ده‌قی په‌یامه‌که‌ی بارزانی به‌م شێوه‌ بڵاوبووته‌وه‌؛

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەرێز دوکتۆر حەسەن رۆحانی

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام ئایەتوڵڵا ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی گەل و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە دەپاڕێنەوە گیانی ئەو شێخە خەباتکارە بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەکەی و هەموو لایەک ببەخشێت.

اناللە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

ناردنی بۆچوون

9 + 1 =