دۆزینەوەی مادەی کیمیایی بەرهەم هاتووی عەرەبستان لە حەڵەب

ناسەی هەواڵ: 3874728 -
سوپای سووریا لە ڕەوتی پشکنینی ناوچەی حەڵەب، مادەی کیمیایی بەرهەم هاتووی عەرەبستانیان دۆزیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاند: یەکینە ئەندازیارییەکانی سوپای سووریا مادەی کیمیایی بەرهەم هاتووی عەرەبستانیان لە ناوچەی کۆنی حەڵەب دۆزیەوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگه‌یاند که‌ ئەو مادە کیمیاییانە لە یەکێک لەو ناوچانە کە پێشتر گرووپە چەکدارەکانی تێدا بوون، دۆزراوەتەوە و بریتین لە کلۆر و هەندێ ماکی دیکە کە ئەو گرووپە چەکدارانە بۆ دروست کردنی تەقەمەنی کەڵکیان لێ وەردەگرت.
سانا هەواڵی دا: گرووپە چەکدارەکان لە گڵۆڵە گازە ژەهراویەکان لە حەڵەب چەندین جار کەڵکیان گرتووە و گەڕەکەکانی حەمدانیە، زاحیە ئەسەد و هەندێ ناوچەی تر کراونەتە ئامانج.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە کارناسانی دۆزینەوەی بۆمب، ڕۆژی ڕابردوو ئەمماری دروست کردنی چەکە دەس سازەکانیان دۆزیوەتەوە کە ئەو چەکانە بۆ کاول کردنی ئەو ناوچانە بەس بوو.

ناردنی بۆچوون

7 + 6 =