سیامەند ڕەحمان بەربژێری وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی لاورۆسە

ناسەی هەواڵ: 3874704 -
بەهێزترین پیاوی پارئولەمپیکی جیهان و خاوەن میدالیای زێری کێشی قورسی یاریەکانی پارائولەمپیک ی ٢٠١٦ ی ڕیۆ و ٢٠١٢ ی لەندەن، بووە بەربژێری وەرگرتنی نیشان و خەڵاتی جیهانی لاورۆس.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، دانیێل دیاس باڵوێزی بنکەی لاورۆس دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ناوی سیامەند رەحمان و پێنج وەرزشوانی تری وەکوو بەربژێرەکانی وەرگرتنی خەڵاتی وەرزشی جیهانی لاورۆس ڕاگەیاند.
بنکەی لاورۆس لە ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن کۆمپانیای ڕیچمۆند و دایملێرەوە دامەزراوە و دوو ساڵی دواتر خەڵاتی وەرزشی جیهانی لاورۆسی بنیات نیا کە لە شاری مۆناکۆ و بە بەشداری نێلسۆن ماندێلا پێشکەشی بەربژێرەکان کرا.
ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکان هەر ساڵە بە باشترین وەرزشوانەکانی جیهان لە بەشە جیاوازەکاندا ئەنجام دەدرێت.
ئەو خەڵاتە یەکێک لە گەورەترین خەڵاتە وەرزشیەکانی جیهانە و لە نێوان براوەکانی ساڵانی ڕابردوودا دەتوانین ئاماژە بکەین بە جوکوویچ، یوسین بولت، سێرنا ڤیلیامز و دانیێل دیاس.
سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی جیهیان و پارائۆلەمپیک لە نێوان باشترین پارائولەمپیکیەکانی ساڵی ٢٠١٧ دا دانراوە.
ڕێوڕەسمی پێشکەرش کردنی خەڵاتی لاورۆس لە ڕێکەوتی ٢٦ ی ڕێبەندان(١٤ ی فێڤریە) لە مۆناکۆ بەڕێوە دەچێت.
 

ناردنی بۆچوون

6 + 10 =