بانکی جیهانی ڕایگه‌یاند:

ساڵی ۲۰۱۷ ئابووری ئێران ۵.۲ گه‌شه‌ ده‌کات

ناسەی هەواڵ: 3874538 -
بانکی جیهانی له‌ نوێترین ڕاپۆرتی خۆیی ڕایگه‌یاند که‌ گه‌شه‌ی ئابووری ئێران له‌ ساڵی ۲۰۱۶ه‌دا ۴.۶ له‌ سه‌د بووه‌ و بۆ ساڵی ۲۰۱۷ه‌ش ۵.۲ له‌ سه‌د ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بانکی جیهانی له‌ نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕێژه‌ی ئابووری ئێرانی بۆ ساڵی ۲۰۱۶ به‌ ۴.۶ له‌ سه‌د ناوبرد و له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ ئابووری ئێران بۆ ساڵی ۲۰۱۷ه‌ش ۵.۲ له‌ سه‌د گه‌شه‌ ده‌کات.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ئێران بۆ ساڵی ۲۰۱۸ و ۲۰۱۹ه‌ش ۴.۸ و ۴.۵ ده‌بێت.

بانکی جیهانی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ میانگینی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان له‌ ساڵی ۲۰۱۶ه‌دا ۲.۳ له‌ سه‌د بووه‌ که‌ له‌ چاو ساڵی ۲۰۱۵ه‌وه‌ ۰.۴ که‌می کردووه‌. ئابووری جیهان به‌ گشتی ڕوو له‌ کز بوون ڕۆیشتووه‌.

دوو وڵاتی چین و هێند به‌رده‌وام چالاکترین ئابووری جیهان له‌ ساڵی ۲۰۱۶ بوون و تاکوو ۲۰۱۹ه‌ش ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌گڕ بوونی ئابووری له‌ جیهاندا.

هه‌روه‌ها ئابووری وڵاتانی زلهێزی جیهان تاکوو ۲۰۱۹ به‌رده‌وام ڕێژه‌ی گه‌شه‌یان زۆر که‌م  ده‌بێت و گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌م وڵاتانه‌ به‌رده‌وام له‌ نێوان ۱.۷ و ۱.۸ له‌ سه‌د ده‌بێت.

ناردنی بۆچوون

5 + 10 =