بە بۆنەی کۆچی ئایەتوڵڵا هاشمی؛

پەیامی سەرەخۆشی ئەردۆغان وئیلدریم بۆ سەرۆک کۆماری ئێران

ناسەی هەواڵ: 3874471 -
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیری تورکیا لە دوو پەیامی جودا دا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵی؛ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی ئایەتوڵڵا ڕەفسەنجانی بۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران نارد.

 ئەردۆغان لەو پەیامەدا سەرەخۆشی لە دەوڵەت و گەلی ئێران کرد و وتی: خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی کەسایەتییەکی زانا و حوکمڕانێکی گەورە بوو کە پشکی گرینگی بووە لە گەشە پێدانی پەیوەندی ئێران و تورکیا.

 هەروەها لای خۆیەوە بینالی یلدریم سەرۆک وەزیری تورکیا بە دەرکردنی پەیامێک  بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی سەرەخۆشی لە ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران کرد.

ناردنی بۆچوون

1 + 2 =