وەزیری بەرگری تورکیا:

هێزە تورکیاییەکان پاش کۆنترۆڵی موسڵ، لە باشیک دەکشێنەوە

ناسەی هەواڵ: 3874446 -
وەزیری بەرگری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەنقەرە ڕێز دادەنێت بۆ سەروەری عێراق، لە کشانەوەی هێزەکانیان لە بنکەی باشیک پاش سڕینەوەی داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەومەلسابع، فکری ئشیک وەزیری بەرگری تورکیا لە وتارێکدا ڕایگەیاند: ئەنقەرە پاش پاک کردنەوەی موسڵ لە داعش، سەبارەت بە بنکەی باشیک لە گەڵ عێراق گفتوگۆ دەکەن.
ناوبراو بە وتنی ئەو پرسە زیادی کرد: تورکیا ڕێز دادەنێت بۆ سەروەری عێراق و هەبوونی هێزەکانی ئێمە لە بنکەی باشیک دڵخوازی نیە بەڵکوو زەروورە.
ئشیک لە درێژەدا وتی: هێزە تورکیایەکان ئەرکێکی سەرکەوتوویان لە عێراق هەبوو و توانیان زیاتر لە ٧٠٠ داعشی بکوژن.
وتەکانی وەزیری بەرگری تورکیا پاش ئەوە دەوترێت کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پێوەندی ئێمە لە گەڵ تورکیا بە بێ کشانەوەی هێزە تورکیایەکان لە باکووری عێراق بەرەو پێشەوە ناچێت.
 

ناردنی بۆچوون

3 + 9 =