وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشوور:

کۆریای باکوو ده‌توانێت ۱۰ بۆمبی ناڤکی دروست بکات

ناسەی هەواڵ: 3874438 -
وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باشوور له‌ ڕاپۆرتێکدا هوماری پلۆتۆنیۆمی کۆریای باکووری به‌ ۵۰ کیلۆگرام به‌راورد کرد که‌ ده‌توانێت ۱۰ بۆمبی ناڤۆکی پێ دروست بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فڕانس پرێس، کۆریای باکوور ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ هۆماری پلۆتۆنیۆمی کۆریای باکووری ۵۰ کیلۆگرامه‌ که‌ ده‌توانێت ۱۰ بۆمبی ناڤۆکی پێ دروست بکات.

وه‌زاره‌تی به‌رگری کۆریای باکوور له‌ ڕاپۆرته‌ دوو ساڵانه‌که‌ی خۆی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ کۆریای باکوور له‌ ساڵی ۲۰۱۶دا نزیک به‌ ۱۰ کیلۆگرامی به‌ پلۆتۆنیۆمی خۆی زیاد کردووه.

شایانی باسه‌ که‌ کۆریای باکوور تاکوو ئێسته‌ ۵ جار بۆمبی ناڤۆکی تاقی کردووه‌ته‌وه‌ و سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۱۷ه‌ش ڕایگه‌یاند که‌ هه‌وڵ ده‌دات تاکوو مووشه‌کێکی دوور هاوێژ تاقی بکاته‌وه‌ که‌ خاکی ئه‌مریکاش ده‌پێکێت.

شاره‌زایانی سه‌ربازی له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕن که‌ کۆریای باکوور تاکوو پێنج ساڵی دیکه‌ ده‌توانێت وه‌ها مووشه‌کێک بەرهەم بێنێت.

ناوه‌ندی زانست و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری کۆریای باشوور له‌ ژوئه‌نی ۲۰۱۶ ڕایگه‌یاند که‌ بۆمبه‌ ناڤۆکییه‌کانی کۆریای باکوور به‌ ۲۱ دانه‌ گه‌یشتووه‌ و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ساڵی ۲۰۱۵ ئه‌م ناوه‌نده‌ ڕایگه‌یاند بوو که‌ کۆریای باکوور ۱۰ بۆ ۱۶ بۆمبی ناڤۆکی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئاستی چالاکییه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ نیشان ده‌دات.

ناردنی بۆچوون

6 + 7 =