دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە کارەکانی مەحلاوی؛

مەحموود فەلاحی بووە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار

ناسەی هەواڵ: 3874233 -
شوورای پارێزگاری ئەنبار دوابەدوای دەربڕینی ناڕەزایەتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە کارەکانی ئیسماعیل مەحلاوی، سەرتیپ مەحموود مەحلاوی وەکوو فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەو پارێزگایە هەڵبژارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق، سەرتیپ مەحموود فەلاحی جێگای ئیسماعیل مەحلاوی لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی پارێزگای ئەنبار گرتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، شوورای پارێزگاری ئەنبار پاش ناڕەزایەتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە چۆنیەتی کارەکانی مەحلاوی، فەلاحی وەکوو جێگرەوەی دیاری کرد.
لە هەمان پێوەندیدا، عەماش کەربولی وتەبێژی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: مەحلاوی بۆ ناو فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش گواسترایەوە.
شیاوی باسە، مەحموود فەلاحی پێشتر فەرماندەی یەکینەی دەهەمی ژووری ئۆپراسیۆنی ئەنباری لە ئەستۆ بوو.
 

ناردنی بۆچوون

4 + 1 =