۵۳۰هەزار تۆن گەنم لە کوردستانەوە هەناردە کراوە

ناسەی هەواڵ: 3874204 -
بەرپرسی گشتی کۆمپانیای خەلەی کوردستان وتی: لە ئەمساڵدا ٥٣٠ هەزار تۆن گەنم لە کوردستانەوە هەناردەی ١٢ پارێزگا کراوە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێه لە ئیرنا، جەماڵ ساڵحی ڕۆژی چوارشەمە وتی: مۆڵەتی سێ ملیۆن تۆن گەنمی ئاسایی و  هاوشێوەکانی لە ڕێگای بوورسی کاڵاوە دەرکرا کە دەرفەتێکی لەبارە بۆ کارخانە ئاشەوانیەکان و بازرگانەکانی تر تا لە ڕێگای بوورسی شتومەکەوە کار بکەن.
ناوبراو بە کارهێنانی ساڵانەی گەنمی لە پارێزگادا ١٨٠ هەزار تۆن ڕاگەیاند و وتی: ڕۆژانە ٥٠٠ دۆنم بەکار دەهێنرێت کە ئەندازەی بەکار هێنانی مانگانەی ئەبێتە ١٥ هەزار دۆنم.
ناوبراو درێژەی دا: لە ساڵی کشتوکاڵی ڕابردوودا (٩٤-٩٥) بە گشتی زیاتر لە ٩٨٠ هەزار تۆن گەنم لە زەویەکانی پارێزگا هەڵدەگردرێت و لە ئەو ڕێژەیەش ٨٥٦ هەزار دۆنم لە وەرزێران کڕدراوە.
پارێزگای کوردستان بە هۆی هەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆنم زەوی لەبار بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بە تایبەتی گەنم یەکێک لە جەمسەرەکانی ئەو بوارەیە و پلەی سێهەمی وڵاتی لە بەرهەمهێنانی داهاتە کشتوکاڵیەکان هەیە.
 

ناردنی بۆچوون

3 + 1 =