لێکۆڵەران دەڵێن؛

زانینی دوو زمان ڕێگری دەکات لە کەم بوونەوەی عەقڵ

ناسەی هەواڵ: 3874103 -
بە وتەی لێکۆڵەران زانینی دوو یا چەند زمان، ده‌بێتە هۆی پاراستنی زیاتری هێزی مێشک له‌ کاتی به‌ساڵاچوویدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێک لە لێکۆلەران ڕایانگه‌یاندووه‌ کە زانینی دوو زمان، ئەبێتە هۆی ئەوەی کە مێشک بە بێ ئەوەی کە تووشی سەرلێ شێواوی بێت، ئەو کارانەی کە پێویستیان بە سەرەنجی زانیاری زیاتر هەیە ئەنجامی بدات.

دوکتۆر ئانا ئینس ئانسالدۆ لە زانکۆی مونتراڵ دەڵێت: ئەو پرسە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە مێشک کارامەتر بێت. کەسانێک کە دوو زمان دەزانن، پاش چەندین ساڵ بەرپرسایەتی ڕۆژانەی دوو زمان، لە هەڵبژاردنی زانیاری پێویست و لەبەرچاو نەگرتنی ئەو زانیارییانە کە دەتوانن ئەوان لە کاری سەرەکی لا بدات، کارامە دەبنەوە.

بۆ گەیشتن بە ئەو ئاکامە، یانەی ئانسالدۆ لە دوو گرووپی بەساڵاچوو(گرووپێک ک ەتەنیا یەک زمان و گرووپێکی تر دوو زمان دەزانن) داوایان کرد کە کارێک ئەنجام بدەن کە لە گەڵ سەرەنجی زانیاری بینین سەروکاری هەبوو لە حاڵێکدا زانیاری لە سەر شوێن لەبەرچاو نەدەگیران.

لێکۆڵەران ناوچە جیاوازەکانی مێشکیان بەروارد دەکرد لە حاڵێکدا کە خەریکی ئەنجامی ئیش بوون و بەو پێیە زانیان کە خولگه‌ی گەورەتر و پێوەندی بەربڵاوتریان بەکار دەهێنا، لە حاڵێکدا کەسانێک کە دوو زمانیان دەزانی، خولگه‌یه‌کی بچووکتر کە بۆ زانیاری پێویستتر بوو بەکاریان دەهێنا.

بە کورتی، کەسانی دوو زمانە پێوەندیێکی  زیاتریان لە نێوان ناوچە لێک دانەوە بینینیەکانی هەڵکەوتوو لە پشتی مێشک نیشان دەدا. ئەو داتایانە نیشان دەدەن ک ەمیشک ی کەسانی دوو زمانە کارامەترە، چونوو ئەوان ناوچەی کەمتر بەڵام پشپۆڕیتر ئەو داتایانە نیشان دەدەن ک ەمیشک ی کەسانی دوو زمانە کارامەترە، چونکوو ئەوان ناوچەی کەمتر بەڵام پسپۆڕیتری مێشک بەکار دەهێنن.

ناردنی بۆچوون

7 + 8 =