AP ١٣٩٥ سەرماوەز ٢٦ ١٠:٣٢

کۆنسێرتی عادڵ هه‌ورامی له‌ کوردستانی ئێران

کۆنسێرتی عادڵ هه‌ورامی له‌ کوردستانی ئێران

عادڵ هه‌ورامی، گۆرانی بێژی ناسراوی هه‌رێمی کوردستان له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌ سنه‌، سه‌قز، بانه‌، کامیاران و مه‌ریوان کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ۲۷ تاکوو ۲۹ی سه‌رماوه‌ز، کۆنسێرتی عادڵ هه‌ورامی، گۆرانی بێژی ناسراوی هه‌رێمی کوردستان له‌ هۆڵی فه‌رهه‌نگی-هونه‌ری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ کۆنسێره‌ته‌کان کاتژمێر ۹ی شه‌و ده‌ست پێ ده‌کات. هه‌روه‌ها کۆنسێرتی عادڵ هه‌ورامی یه‌کی به‌فرانبار له‌ سه‌قز، دووی به‌فرانبار له‌ بانه‌، سێ به‌فرانبار له‌ کامیاران و چواری به‌فرانبار له‌ مه‌ریوان ئه‌نجام ده‌بێت.

تاکوو ئێسته‌ شوێنی کۆنسێرته‌کانی عادڵ هه‌ورامی له‌م شارانه‌ دیاری نه‌کراوه‌، بلیتی کۆنسێرته‌کانی عادڵ هه‌ورامی له‌ نێوان ۴۰ بۆ ۵۰ هه‌زار تمه‌نه‌.

له‌م کۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ندان، لاوک له‌تیف، کۆشیار شێرکۆ، زانیار پێندار، سیروان گوندی، په‌یام قه‌ره‌نی و ئه‌فشین خۆشگه‌وار عادڵ هه‌ورامی هاوڕێی ده‌که‌ن. لاوه‌ک له‌تیف سه‌رپرشتی گرووپی مۆسیقایی عادڵ هه‌ورامی له‌ ئه‌ستۆیه‌ و ئه‌فشین خه‌رمان پوور ملۆدییه‌کانی داناوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ کۆمپانیای فه‌رهه‌نگی هونه‌ری ئاویه‌ر له‌ سنه‌ ئه‌رکی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م کۆنسێره‌تانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات. له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین کۆنسێرتی مۆسیقای هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان له‌ شاره‌ کوردنشینه‌کانی ئێران به‌ڕێوه‌ چووه‌.

News ID 7059

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha