بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد دەرەوەزمی ڕایگەیاند: لە کوردستان بەستێن و دەفرایەتی بۆ دروست کردنی یەکەی نوێ هەیە کە دەبێتە هۆی دروست کردنی هەلی کار، گەشەی ئابووری و بەرهەمهێنانی سامان کە بە پێی ئەوە لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کەم دەبێتەوە.
دەرەوەزمی وتیشی: بواری کانگا یەکێک لە بەستێنەکانی پارێزگایە کە ئێمە لە کوردستان بۆ وەربەرهێنان لە ئەو بوارە ڕێگایەکی بەرچاومان دیار کردووە کە بەر بە خاو فرۆشی دەگرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: جۆرەکانی کانگا لە پارێزگا ئاسن و زێڕە کە ساڵی ڕابردوو ٤ هەزار و ٥٠٠ کیلۆگرام زێڕ لە کوردستان بەرهەم هاتووە کە زیاتر لە سەدا ٥٠ ی زیڕ لە ئێرانە.
سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان هەواڵی دا: کارە سەرەتاییەکان بەرهەمهێنانی فوولاد و ئاسنی ئێسفەنجی و وەرقی ئاسنی لە پارێزگای کوردستان خەریکە ئەنجام دەبێت کە لە داهاتوودا بە شێوەی فەرمی ڕێکدەخرێت.
بۆچوونی ئێوە