AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٣ ٠٨:١٨

بەڕێوەبەری کاروباری پارێزگاکانی "فەجری ٣٨" بۆ مێهر:

پێشوازی کوردەکان لە "داری گوێز"/ لە سەردەشت نمایش نەکراوە

پێشوازی کوردەکان لە "داری گوێز"/ لە سەردەشت نمایش نەکراوە

بەڕێوەبەری کاروباری پارێزگاکانی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فەجر لە پێشوازیی بەربڵاوی خەڵکی بۆ نمایشی فیلمی "داری گوێز" بە تایبەت لە ناوچە کورنشینەکان هەواڵی دا.

حسێن سەیدی لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕایگەیاند: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە شارەکان و بە تایبەت ناوچە کوردنشینەکان و لەوان پارێزگاکانی کوردستان، لورستان، کرماشان پێشوازییەکی بەرچاو کراوە لە نمایشی فیلمەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵی فەجر بە تایبەت لە فیلمی "داری گوێز" لە دەرهێنانی محەمەد حسێن مەهەدەویان

سەیدی سەبارەت بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: بەو پێیەی شاری ورمێ لە گرووپێکی دیکەدا پۆلێن‌بەنەندی کراوە، بە داخەوە نەمانتوانیوە "داری گوێز" لەو شارە نمایش بدەین و لە لایەکی دیکەوە بەو پێیەی فیلمەکان لە ناوەندی پارێزگا نمایش دەکرێن، "داری گویز" تا ئێستە لە شاری سەردەشت‌یش نمایش نەکراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گرفتی نمایشی هەموو فیلمەکان لە هەموو پارێزگاکاندا و دەست‌نیسان کرانی پەکێجی تایبەتی نمایشی فیلم بۆ هەر پارێزگایەک، ڕوونیشی کردەوە: هەڵبەت منداڵانی ورمێ بۆ نمایشی ئەو فیلمە لە گەڵ بەرهەم هێنەری فیلمی "داری گوێز" گفتوگۆیان کردووە، بەڵام هێشتا ئەنجامی گفتوگۆکە بە ئێمە ڕانەگەیێندراوە. لە ئەگەری ڕێککەوتن دیارە ئێمەش ئاسانکاری مومکین بۆ نمایشی ئەو فیلمە لەو شارەدا دەڕەخسێنین.

فیلمی "داری گوێز" بە پێی ڕووداوێکی ڕاستەقینە لەبارەی کیمیابارانی سەردەشت داڕێژراوە و بەسەرهاتی کەسێک بە ناوی قادر (بە دەورگێڕانی پەیمان مەعادی) دەگێڕێتەوە کە لە کاتی هێرشی فرۆکە عێراقییەکان لە دەرەوەی شار بووە و ژن و منداڵەکەی لە گوندا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی بۆردومانی کیمیایی.

News ID 30964

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha