ئێران تاکە براوەى رووداوەکانى پاش گرتنى عێراقه‌

توێژینەوەیەکى سوپاى ئەمریکا گەشتووە بەو ئەنجامەى ئێران تاکە براوەى رووداوەکانى پاش گرتنى عێراق لەلایەن ئەمەریکا بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سوپای ئه‌مریکا توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام داوه‌ که‌ تێدا جەخت لەوە دەکەنەوە ئێران سودمەندى یەکەم بووە لەڕووداوەکانى عێراق و لە ئیستاشدا ئەو وەک تاکە براوەى سەرەکى دەردەکەوێت.

ئەم توێژینەوەیە کە لە ١٣٠٠ لاپەڕە پێکدێت و لە ساڵى ٢٠١٣ لەسەر راسپاردەى ڕیمۆند ئۆدێرنۆ فەرماندەى پێشوى ئەرکانى هێزەکانى ئەمەریکا ، دەست بە ئامادەکردنى کراوە، بەڵام تەواوبوونى دواکەوتووە بۆ ساڵی ٢٠١٦، لەو کاتەشدا بەپاساوى ترس لە ئاشکراکردنى بڕیارەکان لەکاتى کێشمەکێشدا بڵاوکردنەوەى ڕاگیراوە.

توێژینەوەکە کە لەچەند رۆژى پێشوودا بڵاوکراوەتەوە زیاتر لە هەزار بەڵگەنامەى لەگەڵدا هاوپێچەو باس لە پرۆسەى داگیرکردنى عێراق دەکات لە ٢٠٠٣، پاشان کشانەوەى ئەمەریکا لە ٢٠١١ کە رێگاى خۆشکرد بۆ هاتنى داعش بۆ ئەم وڵاتە و هۆکارەکانى شکستى ئەمەریکاش لە عێراق دیاری دەکات.

توێژینەوەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە جەنگى عێراق و رۆڵى ئەمەریکا لەم وڵاتە جێگەى مشتومڕى بەردەوامى ڕاى گشتى و چاودێرانى ئەمەریکایە بەهۆى جێکەوتەکانى ئەو جەنگە.

News Code 24531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =