نیوەی فڕۆکە جەنگییەکانی بریتانیا لە سووریا و عێراق دەکشێنەوە

بڕیار وایە کە نیوەی فڕۆکە جەنگییەکانی بریتانیا لە سووریا و عێراق بکشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە دەیلی مەیل، فەرماندەی گشتی سوپای بریتانیا ڕایگەیاند: تاکوو کۆتایی ئەم مانگە ٨ فڕۆکەی جەنگی تۆرنادۆی بریتانیا لە سووریا و عێراق دەکشێنەوە.

بەم شێوازە ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانی بریتانیا لە سووریا و عێراق لە ۱٤وە بۆ ٦ فڕۆکە دادەبەزێت.

ئاماژە کراوە کە ئەم کشانەوەی بریتانیا بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریایە، ئەگەرچی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبێت لە شەڕی گرووپە تیرۆریستییەکان.

فەرماندە سەربازییەکانی بریتانیا ئاماژەیان داوە کە کشانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بە مانای لاواز بوونی ئۆپراسیۆن لە دژی دەوڵەتی ناوەندی سووریا نییە.

هەروەها وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری بریتانیا وتی: وڵاتەکەی پێبەندە بە شەڕی دژ بە داعش و کشانەوەی ئەم فڕۆکانە کاریگەری بە سەر توانی سوپای ئەم وڵاتەدا لەم شەڕە نابێت.

News Code 24525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =