سێهەمین خولی فستیڤاڵی مۆسیقای منداڵان بەڕێوە دەچێت

سێهەمین خولی فستیڤاڵی ئاواز و مۆسیقای منداڵانی کورد لە بۆکان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بە مەبەستی ئاوڕدانەوەی زیاتر لە بەهرەی هونەری منداڵان، سێهەمین خولی فستیڤاڵی ئاواز و مۆسیقای منداڵانی کورد لە بۆکان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم فسیڤاڵە بڕیار وایە ۱٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە شاری بۆکان دەست پێ بکات.

لەم فستیڤاڵە منداڵانی پارێزگاکانی ئازەربایجان ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان پێکەوە کێبەرکێی ئاواز خوێندن و مۆسیقا ژەنی دەکەن.

شایانی باسە کە فستیڤاڵەکە لە نزیک کێل و مەزاری حەسەن زیرەکی نەمر و لە ۳ بەشی ئاواز خوێندن، گرووپی و تاک ژەنین ڕێوە دەچێت.

لاینگرانی مۆسیقای کوردی بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوونەوە بکەن:  ۰۹۱۴۶۰۰۰۵۱۷ .

News Code 24524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =