وەزارەتی دەرەوەی سووریا داوای کرد هێرشەکانی ئیسڕائیل بوەستێت

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش تانەی لە سەر هێرشەکانی ئیسڕائیل تۆمار کرد و داوای کرد هەرچی زووترە ئەم هێرشانە ڕابوەستێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش تانەی لە سەر هێرشەکانی ئیسڕائیل تۆمار کرد. لەم نامەیە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش کراوە کە ڕێکاری بە پەلە لە دژی ڕژیمی زایۆنی بگیردرێتە بەر و هێرشەکانی دووبارە نەبێتەوە.

لەم نامەیە هاتووە: ئامانجی هێرشەکانی ئیسڕائیل درێژ کردنەوەی قەیران  لە سووریایە و دیانەوێت بەم کارەی ورەی تیرۆریستەکان بەرز بکەنەوە. هەروەها تلاڤیڤ دەیەوێت بەم کارە کێشە ناوخۆییەکانی بشارێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا زیادی کردووە: هێرشەکانی ئیسڕائیل بە هۆکارگەڵێک ئەنجام دەبێت کە وڵاتانی جیهانی خۆیان بە باشی ئاگادارین.

دیمەشق لە کۆتایدا داوای کردووە کە ئەنجومەنی ئاسایش بە نیسبەت ئاسایش و ئاشتی جیهانی بە ئەرکی خۆی هەستێت.

News Code 24521

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =