ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و ئێران لە سەر سنووری سەیرانبەن

بەمەبەستی گفتوگۆکردن بۆ کردنەوەی سنووری سەیرانبەن بەڕووی گەشتیاراندا شاندێکی پارێزگای سلێمانی سەردانی شاری بانەی سەر بە کوردستانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی رابروو شاندێکی پارێزگای سلێمانی بە سەرۆکایەتی سالار عەبدوڵڵا نوێنەری پارێزگای سلێمانی بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان، سەردانی شاری بانەیان کردووە.

وەفدی عێراقی لەگەڵ جێگری پارێزگاری کوردستان و محەمەد فەلاحی قائیمقامی بانە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پاسەوانی سنووریی ئەو شارە کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە لە دیدارەکەدا لێکتێگەیشتنێک لە نێوان هەردوولا ئیمزاکراوە و ماوەی ١٥ رۆژ دیاریکراوە بۆ ئەوەی کێشەکانیان سەبارەت بە کردنەوەی سنووری سەیرانبەن بەڕووی هاتوچۆی گەشتیاراندا، چارەسەر بکەن.

قائیمقامی پێنجوێن راشیگەیاند: جگە لە هەندێک کێشەی تەکنیکی سەرجەم رێکارە یاساییەکان تەواو بوون و بڕیارە بەمنزیکانە مەرزی سەیرانبەن بەرووی گەشتیاراندا بکرێتەوە.

مەرزی سەیرانبەن یەکێکە لەو مەرزانەی کاری بازرگانی تێدا دەکرێت و دەکەوێتە سنوری شاری سلێمانی و لەناوچەی پێنجوێنە کە لەگەڵ شاری بانەی پارێزگای کوردستان ھاوسنوورە.

News Code 24514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =