۱٦ هێزی سەربازی تورکیایی بە ۷٦ جار سزای هەتاهەتایی حوکم دران

دوێنێ دادگای باڵای تورکیا فەرمانی دا بە ۷٦ جار سزای هەتاهەتایی بۆ ۱٦ هێزی سەربازی تورکیا کە لە کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦ دەستیان هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسیمێهر لە ئاناتۆلی، دوێنێ دادگای باڵای تورکیا فەرمانی دا بە ۷٦ جار سزای هەتاهەتایی ۱٦ هێزی سەربازی تورکیا کە لە کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦ دەستیان هەبووە.

کەیسی ئەم ۱٦ هێزە سەربازییە سەرەکی ترین دۆسییەی کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦ی تورکیایە کە لە دژی دەسەڵاتی ئەردۆغان بەڕێوە چوو. لەم شەوی کودەتایەدا خولسی ئاکار و یاشار گولر فەرماندەی هێزی وشکانی تورکیا زیندانی کران و بۆ بنکەیەکی سەربازی گوازرانەوە.

ئەم حوکمە بە هۆی حەیانەت کردن بە وڵات و پیلان بۆ کوشتنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دراوە.

لە نێو ئەم شانزە کەسە حەسەن حەسنی باڵکجی و حەسەن کاراقوش هەن کە فەرماندەی دوو بنکەی ئاسمانی تورکیا لە ساڵی ۲۰۱٦ بوون.

شایانی باسە تورکیا فەتحۆڵا گولەن بە سەرۆکی ئەم کودەتایە ناو دەبات و چەندین جار داوای لە ئەمریکا کردووە ئەم کەسە ڕادەستی بکرێتەوە بەڵام ئەمریکا تاکوو ئێستە قبووڵی نەکردووە.

News Code 24506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =