بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە ٦ چەکداری پەکەکە لە باکووری عێراق کوژراون.
بە پێی بەیانییەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا، ئەو هێزانە لە ناوچەی زێ، سینات-هەفتانین و خاکوروک هەڵکەوتوو لە باکووری عێراق کوژراون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە فاتح یڵدز باڵوێزی تورکیامان لە بەغدا بانگهێشت کردووە و ناڕەزایەتی خۆمانمان بە بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئەو وڵاتەوە ڕاگەیاندووە.
بۆچوونی ئێوە