ئه‌مریکا ۳ بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ ئه‌نبار هه‌یه‌

سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا ۳ بنکه‌ی له‌ ئه‌نبار هه‌یه‌ و له‌م ۳ بنکه‌ سه‌ربازییه‌ جێگیر بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، نه‌عیم که‌عود، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا ۳ بنکه‌ی له‌ ئه‌نبار هه‌یه‌ و له‌م ۳ بنکه‌ سه‌ربازییه‌ جێگیر بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ۳ بنکه‌ بریتین له‌ عه‌ین ئه‌سه‌د، قائیم و ڕوته‌به‌، به‌ڵام له‌ ناو شاره‌کاندا نین.

که‌عود وتی: لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاکه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ که‌ دژایه‌تی جێگیر بوونی هیچ هێزێک بکات، ئاگاشمان له‌ ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا نییه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی به‌ ده‌وڵه‌تی فدڕاڵ و فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

News Code 24473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =