سووریا هێرشێکی ئیسرائیلی تێکشکاند

سەرچاوە سوورییەکان ڕیانگەیاند کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای تێکشکاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەرچاوە سوورییەکان لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و تێکشکانی لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەو وڵاتەوە هەواڵیان دا.

سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سووریا بە تەواوی هێزەوە، هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی باشووری پووچەڵ کردەوە و بەر بە پێکانی ئامانجەکەیی گرتووە.

لە لایەکی ترەوە هەواڵنێری نەشرە ڕاپۆرتی دا: هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دەڤەری فڕۆکەخانەی دیمەشق و ناوچەی باشووری دیمەشق بووە کە کە بە ژمارەیەک لە مووشەکەکان شوێنی گیرا و تێکشکا و یەکێک لە مووشەکەکانیش بەلاڕێدا چووە. دەبگی تەقینەوەگەلێک لە دەڤەری دیمەشق بیستراوە و دۆخەکە پاش هێرشەکە ئارامە.

News Code 24472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =