وه‌رزشوانێکی دیوانده‌ره‌یی بووه‌ به‌هێزترین پیاوی کوردەواری

وه‌رزشوانێکی دیوانده‌ره‌یی له‌ کێبه‌رکێی به‌هێزترین پیاوانی کورد، خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌ ده‌ست هێنا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئیداره‌ وه‌رزش و لاوانی کوردستان، کێبه‌رکێی به‌هێزترین پیاوی کورد لە سەروبەندی  ۴۰مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌م کێبه‌رکێیانه‌ که‌ له‌ ۲۶ی به‌فرانباره‌وه‌ ده‌ستی پێ کرد، پیاوانی به‌هێزی کورد له‌ کێبه‌رکێیی "چل ساڵ وه‌رزش، چل ساڵ شانازی" به‌شداری و ڕکابەری یەکتریان کرد.

له‌ کۆتایی ئه‌م کێبه‌رکێیه‌ والی فه‌لاحی له‌ دیوانده‌ره‌ توانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌ست بێنێت و ببێته‌ به‌هێزترین پیاوی کورد له‌ ئێران، هه‌روه‌ها سیروان سلێمانی له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و زه‌که‌ریا قاسمی له‌ دیوانده‌ره‌ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌میان له‌م کێبه‌رکێیه‌ مسۆگەر کرد.

شایانی باسه‌ له‌م کێه‌رکێیه‌ ۲۰ وه‌زشوان له‌ پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌شداریان کرد بوو که‌ له‌ ۶ گرووپدا پێکه‌وه‌ کێبه‌رکێیان کرد.

News Code 24467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =