سەربازانی ئەمریکی لە سووریاوە نەهاتوونەتە عێراق

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق جەختی کرد کە سەربازانی ئەمریکی لە سووریاوە نەهاتوونەتە عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە وتووێژ لە گەڵ سپۆتنیک جەختی کرد: سەربازانی ئەمریکی بە هیچ چەشنێک لە سووریاوە نەهاتوونەتە عێراق.

خەفاجی سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لە گواستنەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ بنکەگەلی لە عێراق دەکەن، وتی: ئێمە دەسەڵات و ئیمکاناتی پێویستمان بۆ پاراستنی سنوورەکانمان هەیە.

وتیشی:  عێراق خوازیاری ئەوەیە سەرچاوەگەلی وەرگرتنی جیهازاتی سەربازیی پەرە پێ بدات و هەر بۆیە لە گەڵ ڕووسیا و ئەمریکا هاوکاری سەربازی دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق جەختیشی کرد: وەزارەتی بەرگری لە بواری بەرگری ئاسمانی و چەکی زێرەڤانی یارمەتی لە ڕووسیا وەردەگرێت. ئێمە هەر وەک لایەنی ئەمریکی، هاوکاریی سەربازیمان لە گەڵ لایەنی ڕووسیاش هەیە و سیاسەتی عێراق لەوبارەیە ڕوون و دیارە.

خەفاجی ئاماژەی بەوەش دا: پەیوەندیی ئێمە لە گەڵ ڕووسیا باشە و لە رێگەی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییەوە لە گەڵ لایەنی ڕووسی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، خەریکی زانیاری گۆڕینەوەین.

News Code 24422

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =