ئەرکی فەڕەنسا لە سووریا کۆتایی پێنەهاتووە

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا وتی: وڵاتەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە داعش و شکست دانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی هەیل، ئێمانۆئێل ماکرۆن وتی: سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، فەڕەنسا بۆ کۆتایی هێنان بە داعش و شکست دانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی لە سووریا.

ئەو زیادی کرد: کشانەوە لە سووریا لە لایەن هاوڕێ ئەمریکاییەکانی ئێمە ڕاگەیەندراوە، بەڵام ناتوانن ئێمە ناچار بکەن لە ئامانجی ستراتیژیکی خۆمان کە شەڕی داعشە بکشێینەوە.

ماکرۆن وتی: هێشتا شەڕی داعش تەواو نەبووە و هەنگاوی بە پەلە بۆ کشانەوە هەڵەیەکی گەورەیە.

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پێشتریش ڕەخنەی لە ترامپ گرتبوو بۆ کشانەوە لە سووریا و ڕایگەیاندبوو: من بەداخم سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا، هاوپەیمان بوون یانی شان بە شانی یەکتر شەڕ کردن. گرنگ ترین کاری سەرۆکی هەر وڵاتێک ئەوەیە کە وڵاتەکەی وەک هاوپەیمان جێگەی متمانە کردن بێت.

شایانی باسە کە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە و تەنانەت جیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستی لە کار کێشایەوە. بەڵام ترامپ سەرەڕای هەموو ڕەخنەکان ڕایگەیاند کە سوورە لە سەر کشانەوە لە سووریا و ئەفغانستان.

News Code 24421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =