بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تیمێکی ئێف بی ئای دوێنێ ئێوارە گەیشتووەتە شارەکە و لەسەر ئاستێکی باڵا لێکۆڵینەوەکان ئەنجام دەدرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەپـێی دوایـین ئامار چوار سەربازی ئەمەریکی و پێنج شەڕڤان و ١٠ هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە.
ئێن ئارتی هاوپەیوەند بەم هەواڵە نووسی : ڕوانگەی سوری ڕایگەیاندووە کە دەزگای هەواڵگری سەر بە ئەنجومەنی لەشکری مەنبەج گروپـێکی ٧ کەسیان دەسـتگیرکردووە کە بە نیازی کوشتن و تەقینەوە بوون لە ناوچەی مەنبەج.
باس لەوەش دەکات ئەندامانی گرووپەکە دانیانناوە بەوەی بە فەرمانی گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە تورکیا و هەواڵگری تورکیا کاریانکردووە.
بۆچوونی ئێوە