پەمپێئۆ بۆی نییە دەستێوەردان لە پرسەکانی ئێران و عێراق بکات

وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە نەبوونی دەوڵەتی ئەمریکا و پەیوەندیی دێرینی ئێران و عێراق کرد و وتی: پەمپێئۆ بۆی نییە دەستێوەردان لە پرسەکانی ئێران و عێراق بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە میانەی هەواڵنێرانی ناوخۆیی و دەرەکی، ڕایگەیاند: سەفەر بۆ عێراق کە درێژترین سەفەری من بۆ ئەو وڵاتە بوو، لە خۆیدا سەفەرێکی باش بە دانیشتن و دەسکەوتگەلی گونجاو بوو و وێرای ئاراستە کرانی گەڵاڵە و پلانی جۆراوجۆر و هەروەها لە گەڵ بەرپرسانی خۆجێی، نوێنەرانی کەرتی تایبەتی و چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سەرۆک هۆزەکان کۆبووینەوە.

وەزیری دەرەوە ڕوونی کردەوە: لە هەمووی ئەو دیدارانە پەیوەندییەکی نزیک لە و مێژوویی نێوان گەلانی ئێران و عێراق و لە نێوان دەوڵەتانی ئێران و عێڕاق لە ئارادایە و ئەو پەیوەندییە بە خوێنی شەهیدانی رێگەی بەرەنگاربوونەوەی داعش ئاودێری کراوە.

زەریف وتیشی: هیودارام ئەم سەفەرە رێخۆشکەر بێت بۆ پەرەدان بە هاوکاریی زیاتر لە نێوان کەرتی تایبەتی ئێرانی و کەرتی تایبەتی عێراقی. دانیشتنی رۆژی ڕابردوو لە ژووری نەجەف دانیشتنێکی تایبەتی بوو و لە نێوان کەرتی تایبەتی دوو وڵات درێژەی پێدرا.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیار لە سەفەری نهێنیی بەرپرسانی ئەمریکا لە عێراق، ڕاشیگەیاند: پەیوەندیی ئێمە لە گەڵ عێراق پەیوەندییەکی دەسکرد نییە و پێوستمان بە شاردنەوەی نییە.

وەزیری دەرەوە جەختی لەوەش کرد: سەفەرەکان بۆ شارە جۆراوجۆرەکان لە خۆیدا سەفەرێکی باشە و لام وایە داهاتووی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە سۆنگەی سیاسی و ئابوورییەوە ڕۆشنە و بە ئێزنی خودا رۆژ بە رۆژ باشتر دەبێ و زیاتر دەگەشێتەوە.

زەریف بە ڕاگەیاندنی هەواڵی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا، وتی: هیوادارم هەنگاوە پێشەکییەکان بە جۆرێک ڕێکبخرێن کە ببێتە هۆی پڕدەسکەوتبوونی سەفەری بەڕێزیان.

ناوبراو لە کۆتاییدا لە وەڵامی پرسیار لە لێدوانەکانی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پرسەکانی نێوان ئێران و عێراق، جەختی کرد: ئەو بۆی نییە دەستێوەردان لە پرسەکانی ئێران و عێراق بکات. ئێران و عێراق بەر لە سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئەمریکا پەیوەندیان پێکەوە بووە و ئەو پەیوەندییە درێژەی دەبێت.

News Code 24417

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =