ئەمریکا لە هەوڵدایە داعش بۆ عێراق گەڕاندەوە

هەمام حموودی وتی: هەواڵی ورد لە سەر هەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەمام حموودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق بە ئامادە بوون لە پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆنی "بێ سنوور" سەبارەت بە ڕێکاری نوێی پەرلەمانی عێراق، شەڕ دژی داعش، بەرنامە نوێیەکانی دەوڵەتی عێراق، کاریگەری حەشدی شەعبی لە سەر سەرکەوتنەکانی عێراق و هاوبەشییە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە گەڵ ئێران قسەی کرد.

سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق وتی هەواڵی ورد لە سەر هەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بوونی هەیە بەڵام بەسیجی خەڵیی عێراق شوناس، گەورەیی و ڕێزی بۆ هێزە سەربازییەکانی عێراق گەڕاندەوە و ئەو وڵاتەی دووبارە کردووەتە هێزێکی ناوچەیی کە هەمووی بە بەرەکەتی فتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی بووە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە سەرکەوتنەوە ئەنجام بوو. بە ڕای ئێوە یەکمایەتی پەرلەمانی داهاتووی عێراق لە ئەم قۆناغە چی دەبێت؟

کارە نوێیەکانی مەجلیسی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوی یەکەمدا ئەبێ هاوتەریب لە گەڵ گەشەی ڕەوتی سیاسی و دیمۆکراتیک لە وڵات و لە قۆناغی دووهەم سەرەنج بە سەردەمی پاش داعش و ئاوەدان کردنەوەی وڵات بێت. سەرەتا ئەبێ هەوڵ بۆ ئاوەدان کردنەوەی ناوچە خەسار لێدراوەکان و دروست کردنی بەستێنی لەبار بۆ گەراندنەوەی ئاوارەکان و پاشان دروست کردنی ئاسایش و بەرگری لە سەرهەڵدانەوەی داعشە. سەبارەت بە ڕەوتی گەشەی سیاسی و دیمۆکراتیک لە عێراق ئەبێ بڵێم کە لە شێوەی هاوپەیمانییەکان وا دیارە کە ئێمە لە گەشەی سیاسی و دیمۆکراتیک پێشکەوتووین دەوڵەتی داهاتووی عێراق ئەبێ وەڵامدەری پێداویستییەکانی خەڵک لەوانە خانووبەرە، ئاسایش و ئیش بێت. بەڵام لە هەموو گرنتر سەروەرایەتی یاسا لە وڵات و شەڕ دژی گەندەڵییە.

بە پێی ڕێککەوتنی پارتەکان، بڕیار بوو سەرۆک وەزیرانی لە هەڵبژاردنی وەزیران ئازاد بێت بەڵام بە تێپەڕینی چەند مانگ لە هەوڵی سەرۆک وەزیران لە ناساندی وەزیرەکان بە پەرلەمان، هێشتا پەرلەمان وەڵامی نەداوەتەوە.

لە ئەم باسەدا بڕیار بوو سەرۆک وەزیرانی وەزیرانێک بناسێنێت کە نەسەپابێتە سەریدا و هەڵبژاردن لە لیستە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن بێت. دەزانن کە سیستەمی سیاسی عێراق پەرلەمانییە کەواتە رێککەوتنی مەجلیسی نوێنەران مەرجی بنەڕەتییە. مومکین نییە بتوانی وەزیری بناسێنی کە پەرلەمان قبووڵی نەبێت. لە ئەم بوارەدا پێویست بە ڕەزامەندی دوو لایەنە واتا ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران و پەرلەمانە بەڵام لە ئەو لسیتە ناسێندراوەدا، بڕێک لە وەزیرەکان دەنگی نیوە یان یەک لە سەر چواری ئەندامانی پەرلەمانیان هەیە. هەر ئەوەش بنەڕەتی کێشەکە بوو و چاوەڕوانی دەکرێت بەم زووانە چارەسەر ببێت.

لە هەڵبژاردنی خولی رابردووی پەرلەمان نزیک بە ٦٢.٥ لە سەدی ئەوانەی کە مافی دەنگدانیان هەبوو دەنگیان دا بەڵام لە ئەم خولەدا ٤٤.٥ لە سەدی خەڵک دەنگیان دا. بە پێی ئەوەی کە لە دەوڵەتی ڕابردوو هەوڵی گرنگ لە شەڕ دژی داعش و بەهێز کردنەوەی ئاسایش وڵات ئەنجام بووە بۆچی ئاستی بەشداری لە ئەم هەڵبژاردنە کەم بووەوە؟

ئەزموونێک کە لە عێراق دەستی پێکرد ئەزمونێکی نوێیە و دوژمنان بە دوای ئەوەن کە خەڵکی عێراق لە بەرانبەر ئەو ئەزموونە دیمۆکراتیکە سەرنەکەون. ئەوان پادەندە دەکەن کە ئاکامی هەڵبژاردن تەنیا گۆڕانی ڕواڵەتەکانە و بە داخەوە ئەو پاگەندانە و دژایەتییە خێڵەکی و سیاسیەکانیش بووە هۆی ئەوەی کە ئەو بەشدارییە کەمڕەنگ ببێتەوە. خاڵی دووهەم ئەوەی کە پێش نوێژەکان لە نوێژی هەینیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن بانگەشەیان نەکرد.

ئێوە لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە تا ٢٠١٨ نوێنەری خەڵکی عێراق لە پەرلەمان بوون. ماوەیەکیش جێگری سەرۆک پەرلەمانی بوون. بە پێی پێکهاتەی ئێستا ئایا پێتان وایە ئەم پەرلەمانە بتوانێت پێکهاتە سیاسییەکان کۆ بکاتەوە و جۆرێک یەکێتی نەتەوەیی لە وڵات دروست بکات و چاوەدێری وردی بە سەر بەشی بەڕێوە بەرایەتی بێت؟

پێم وانەبێت لەم بوارەدا گۆڕانکاری گەورە ببینین. گرنگترین گۆڕان هەر ئەو گۆڕینی سەرۆک وەزیران و شێوەی کاری سەرۆک وەزیرانەیە. نوێنەرانی پەرلەمان هێشتا دەفەرتیان ئەوێت تا لە گەڵ شێوەی کاری پەرلەمان ئاشنا ببنەوە و لە ئاکامدا پەرلەمانی نوێ لە گەڵ پەرلەمانەکانی تر جیاوازیەکی نابێت.

مەسعوود بارزانی لە هەفتەکانی ڕابردوو سەردانی بەغدای کرد و لە ئەم سەفەرەدا لە گەڵ بڕێک لە کەسایەتییە سیاییەکان دیداری کرد. لێکدانەوەی جیاواز لە ئەو دیدارانە کراوە. لێکدانەوەی ئێوە لە ئەو کارەی بارزانی چییە؟

پاش بەڕێوە چوونی گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان جودا بوونەوەی بارزانی لە گەڵ بەغدا و لایەنەکانی ترمان بینی. ڕاستە کە دیدارگەلێک لە گەڵ سیاسەتوانان و کەسایەتییە دەوڵەتییەکان لە بەغدا ئەنجام بووە بەڵام ئەو دیدارانە لە سەر پێوەری هەڵبژاردن بوو پیوەندی بە دەسەڵاتی خۆجەیی کوردستان یا پرسێکی ترەوە نەبوو. لە ڕوانگەی منەوە بارزانی تێکۆشی پەڕەیەکی نوێ بکاتەوە و جارێکی تر بەشداری بەرچاوی لە ڕەوتی سیاسی وڵات و چارەسەری کێشەکانی عێراق دەست پێبکات.

ئەمریکا و عەرەبستان زۆر هەوڵیان دا حەشدی شەعبی نەتوانێت کاری راستەقینەی خۆی ئەنجام بدات و ناوی وەکوو هێزێکی میلیشا تۆمار بکرێت؛ بە ئەمەوە دیسان ناوی بەسیجی خەڵکی لە نێو هێزە فەرمییەکانی وڵات تۆمار کرد و دەوڵەتی ئەوەی پەسەند کرد. بە ڕای ئێوە بۆچی ئەمریکا و عەرەبستنا نایانەوێت بەسیجی خەڵکی لە عێراق بمێنێتەوە؟

کاتێک لە شەڕی موسڵ هێزەکانی سوپای عێراق مەیدانی شەڕیان بەجێ هێشت بە بەرەکەتی فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی، هێزەکانی بەسیجی خەڵکی پێک هات و ئەوان چارەنووسی مەیدانەکانی شەڕیان بە تواوەتی گۆڕا. هێزەکانی سوپا کە پێشتر بەرخۆدانیان نەکردبوو وەکوو هێزەکانی بەسیجی خەڵکی شەڕیان کردو دوژمنیان شکست دا. بەسیج هێزێکی بیریە و لە بەرانبەر داعشێکەوە وەستا کە بە بیرێکی لادەرانە و پووچەوە هاتبووە مەیدان. بەسیجییەکان ئامادە بوون لە ڕێگای باوەڕەکانیان دا بکوژرێن .ئاوا بوو کە عێراق بووە هێزێکی بەرچاو لە ناوچەکە.

داعش و توندڕەوییەکانی ناو عێراق و سووریا بووە هۆی ئەوەی کە وڵاتی ئێوە بچێتە ڕیزی بەرخۆدان واتا ئێران، حزبوڵڵا، بەرخۆدانی فەلەستین و یەمەن. هەر ئەوەش بووە هۆی گوشاری سیاسی ئەمریکا لە سەر عێراق. بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو گوشارانە چ پلانێکتان هەیە؟

ئێمە شانازی دەکەین بە مێژوو و نەتەوەگەرایی خۆمانەوە. ئێمە دەمانەوێت وڵاتێکی بەهێز و سەربەخۆمان هەبێت. خاڵی جێی سەرەنج ئەوەیە کە پاش سەرکەوتن بە سەر داعش و هەڵاتنی داعشییەکان بۆ سووریا، هەواڵی ورد لەوێ گەیشت کە ئەمریکا هەوڵ دەدات جارێکی تر داعش لە سنوورەکانەوە بهێنێتەوە بۆ ناو عێراق تاکوو عێراق لە گەڵ کێشەی داعش ڕووبەڕوو ببێتەوە و دیسان ناچار ببێت داوای یارمەتی لە ئەمریکا و کەسانی تر بکات. پێم وایە سەرۆک وەزیران، دەوڵەتی نوێ، هێزەکانی بەرخۆدان و بەسیجی خەڵکی لە ئەو پرسە ئاگادارن.

News Code 23975

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =