بێن سەلمان بە زێدەخوازیی ئەنجومەنی هاریکاری دەخاتە زبڵدانی مێژووەوە

"حسێن عەسکەری" لای وایە کە بە زێدەخوازیی محەمەد بێن سەلمان ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس سەر لە زبڵدانی مێژوو دەردێنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: چەند رۆژ لەوە پێش لێدوانەکانی سەعد کەعبی وەزیری وزەی قەتەر سەبارەت بە دەرچوونی دۆحە لە ئۆپێک لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ەوە شەپۆلێکی لە کاردانەوەکان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە دواوە بوو.

ئەگەرچی بەرپرسانی قەتەری ڕایانگەیاند کە ئەو بڕیارە تەواو بڕیارێکی تەکنیکی بووە و ناچێتە خانەی شرۆڤەگەلی سیاسییەوە، بەڵام دیارە دەرچوونی قەتەر لە ئۆپێک لە سای درێژخایاندنی قەیرانی دۆحە و وڵاتانی عەرەبیی بەستێنی کەنداوی فارس لە لایەکەوە و قسە و قسەلۆکەکان سەبارەت بە ئەگەری دەرچوونی قەتەر لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە لایەکی دیکەوە، دەسەلمێنێت کە ئامانجی دۆحە لە وەلاوەنانی ئەو ڕێکخراونە شتێکی دیکەیە. سەرچاوەگەلی عەرەبی بەستێنی کەنداوی فارس لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی "الرای"ی کوەیت هەواڵیان دا کە بەرپرسانی قەتەر پرسی دەرچوون لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و یان مانەوە لەو ئەنجومەنە لێکدەدەنەوە.

هاوکات لە سی و نوهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کە بە بەشداریی سەرکردەکانی قەتەر و عەمان رۆژی ڕابردوو لە ڕیاز بەڕێوەچوو، پرسی قەیرانی قەتەر وەک بەرچاوترین ناکۆکیی نێوان ئەندامانی ئەنجومەن، تەواو سێبەری بە سەر دانیشتنەکەدا خستبوو. ئەگەرچی ئیمارات و عەرەبستان هەوڵی چەسپاندنی ئەو باوەڕەیان دەدا کە هێشتاش ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس وەک جاران بە هێزە، بەڵام ناکۆکییەکان لەوەیە کە ئەنجومەن بەرەو هەڵوەشانەوە ببات.

لەو پەیوەندییەدا و بۆ وەڵامی پرسیار لە داهاتووی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر وتووێژێکی لە گەڵ پرۆفیسۆر "حسێن عەسکەری" مامۆستای زانکۆی جۆرج واشنتۆنی ئەمریکا و ڕاوێژکاری پێشووی وەزیری دارایی عەرەبستانی سعوودی ئامادە کردووە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:

* دانیشتنەکانی ساڵانەی ئەنجومەنی هاوکاریی هاریکاری فارس لە کاتێکدا لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستان بەڕێوە چوو کە ئەمیری قەتەر و سوڵتانی عەمان تێیدا بەشدار نەبوون. هۆکارەکانی خۆ بواردنی ئەو دووە لە بەشداربوون لە دانیشتنەکان بە بڕوای ئێوە چین؟

ـ سەبارەت بە قەتەر، هۆکارەکەی ڕوون و ئاشکرایە. ئەمیری قەتەر نەیدەتوانی بە ئاسانی بەشداری ئەو دانیشتنانە بێت، چونکە گەمارۆ و بایکۆتی عەرەبستانی سعوودی وەک ڕاگەیاندنی شەڕ بەو وڵاتەیە. عەرەبستانی سعوودی دەبوو پێشتر دانوستانەکانی لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەست پێکردبایە هەتا قەتەر بیتوانیبا لە دانیشتنی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بەشدار بێت.

سوڵتانی عەمان تا ڕادەیەک لە عەرەبستانی سعوودی دابڕاوە. ئەو وڵاتە هەوڵ دەدات ببێتە ناوبژیگەر لە نێوان عەرەبستان و قەتەر. سوڵتان ناڕازی و دژی سیاسەتەکانی محەمەد بێن سەولمان و گەمارۆ و بایکۆتی قەتەرە. ئەوە دانیشتنێک بوو کە سوڵتانی عەمان نەیدەتوانی تێیدا بەشدار بێت.

* قەتەر لە ئۆپێک چووە دەرێ و بە ئاوردانەوە لە هەندێک لە ڕاپۆرتەکان، هەوڵ دەدات لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسیش بچێتە دەرێ. ئایا بە باوەڕی ئێوە قەتەر لەو ئەنجومەنە دەچیتە دەرێ یان وەک ستراتژییەک ئەو بڕیارەی دەربڕیوە؟

ـ نا، قەتەر کاری وا ناکات. قەتەر چاوەروانە هەنگاوە دواترەکانی محەمەد بێن سەلمان ببینێ. محەمەد بێن سەلمان لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەورووپاوە گوشاری زۆری لە سەرە.

ئەمیری قەتەر چاوەروانە ببینێ محەمەد بێن سەلمان لە ژێر گوشارە نێودەوڵەتییەکان و گوشارگەلی تورکیا تەسلیم دەبێت و گەمارۆکان هەڵدەوەشێنێتەوە یان نا. ئەگەر قەتەر لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بچێتە دەرێ، بیانوو و پاسی گوڵێکی نایاب دەبەخشێتە محەمەد بێن سەلمان.

* ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس نەیتوانیوه رێگە چارەیەکی کۆگری ناوخۆیی بۆ چارەسەریی قەیرانی قەتەر بدۆزێتەوە. بە ئاوردانەوە لەو شکست و دەستەوەستان بوونە، داهاتووی ئەو ئەنجومەنە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ـ ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە ڕاستیدا کەرەسەی دەستی عەرەبستان و چەند وڵاتێکە کە بە ئاسانی دادەخرێت و ئەو ئەنجومەنە شتێک لەوە زیاتر نییە. بەڵام ئێستا بە خێرایی خەریکە دەبێتە کەرەسەیەکی عەرەبستانی – ئیماراتی.

قەتەر و عەمان خەریکی دەرچوون لەو ئەنجومەنەن و من لام وایە کە مومکینە کوەیت دەست بداتە مەودا گرتن و دوور کەوتنەوە لەو ڕیکخراوە. بەڵام بە زێدەخوازییەکانی محەمەد بێن سەلمان ئەو ئەنجومەنە درەنگ و زوو سەر لە زبڵدانی مێژوو دەردێنێت. محەمەد بێن سەلمان هەوڵ دەداتئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بپارێزێت بۆ ئەوەی فریای خۆی بکەوێت و کەسایەتی خۆی دەرباز بکات. بەڵام ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کەوتۆتە سەرەوخوارییەکی ئاڵۆز و سەخڵەت.

* لە ئەگەری دەرچوونی قەتەر لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، ئایا ئەگەری بوونی یەکگرتووییەکی نوێ لە نێوان قەتەر و تورکیا هەیە؟

ـ ئەگەر قەتەر لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بچێتە دەرێ، ئەگەری سازبوونی هاوپەیمانییەکی بە هێزتر لە نێوان قەتەر و تورکیا هەیە. هەروەها قەتەر دەتوانێ هاوپەیمانییەکی تەواوی لە گەڵ ئێرانیشدا بێت.

News Code 23570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =