ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا نه‌ده‌بوو له‌ یه‌ک حه‌فته‌ عه‌ربه‌ستان فارسی قسه‌ی ده‌کرد

سیناتۆری توندڕه‌وی کۆماری خوازه‌کان به‌ مه‌به‌ستی ترساندنی جیهان له‌ ئێران دیسان پاگه‌نده‌ی کرد و وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا نه‌ده‌بوو، له‌ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ک حه‌فته‌دا هه‌موو عه‌ربه‌ستان فارسی قسه‌ی ده‌کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماری خوازی ئه‌یاله‌تی کارۆلینای باشوور دوێنێ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فاکس نیوز پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا نه‌ده‌بوو، له‌ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ک حه‌فته‌ هه‌موو عه‌ربه‌ستان فارسی قسه‌ی ده‌کرد.

ئه‌م سیناتۆره‌ توندڕه‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌وڵی دا تاکوو جارێکی دیکه‌ جیهان له‌ ئێران بتۆقێنێت و به‌م کاره‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ڕیاز بدۆشێت. ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: پێویست بوونی ئێمه‌ به‌ سعوودییه‌کان زۆر که‌متر له‌ نیازی ئه‌وان به‌ ئێمه‌یه‌.

ئه‌و درێژه‌ی دا: هاوکاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان و ڕژیمه‌ قاتڵه‌که‌ی زه‌رب له‌ ئه‌مریکا ده‌دات. سوپای سعوودییه‌کان توانی شه‌ڕ کردنی نییه‌.

News Code 23550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =