عەرەبستان هەندێک چالاکیی ناڤۆکی خۆی دەشارێتەوە

"فرانک ڤۆن هیپێل" بە ئاماژە بەوەی کە عەرەبستان لە قبووڵ کردنی پرۆتۆکۆل پەیوەست بوون خۆ دەبوێرێت، وتی: ئەوە نیشان دەدا کە عەرەبستان هەندێک چالاکیی ناڤۆکی خۆی دەشارێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: محەمەد بێن سەلمان جێنشینی سعوودی لە پێناو سیاسەتەکانی خۆی بۆ هەنگاونان بەرەو ناڤۆکی‌بوون، لەم دواییەدا لە شاری "مەلەک عەبدولعەزیز" حەوت پڕۆژەی ستراتژیک و لەوان ڕێئاکتۆرێکی ناڤۆکیی وەبەرهێناوە.

کرانەوەی یەکەمین ڕاکتۆری توێژینەوەیی لە عەرەبستانی سعوودی لە لایەن "محەمەد بێن سەلمان" لە هەلومەرجێکدا ئەنجام دەدرێت کە هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان واشنتۆن و ڕیاز سەبارەت بە چالاکیگەلی ناڤۆکی عەرەبستان واژۆ نەکراوە. کەواتە سعوودییەکان بۆ کردنەوەی ئەو ڕاکتۆرە، ئەم پەیامەیان ئارستەی واشنتۆن کردووە کە سەرەڕای هەر جۆرە ئاکامی دانوستانەکانی دوو لایەن، پێداگرە لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی خۆی. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکییەکان زۆر پێداگرن لەوەی کە عەرەبستانی سعوودی تەواو تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیی پێویستی خۆی لە رێگەی کۆمپانیاگەلی ئەمریکییەوە دابین بکات.

لەو پەیوەندییەدا هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ پڕۆفیسۆر فرانک ڤۆن هیپێل جێگری پێشووی کۆشکی سپی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیای وەک کۆنتڕۆڵی چەکی ئەتۆمی و قەدەغەی پەرەدانی ناڤۆکی، وزە و هاوکێشیی سیاسەتدانەری لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیا و ئەندامی ئێستای لیژنەی بەڕێوەبەریی پەنێلی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مادەگەلی کەلێن‌هەڵگر ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* عەرەبستانی سعوودی، ڕێئاکتۆری توێژینەوەیی خۆی لە شاری عەبدولعەزیز کردۆتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا سەبارەت بە چالاکییە ناڤۆکییەکانی لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێکنەکەوتووە. هەندێک لایەن وایە کە سعوودی لەو رێگەوە ئەو پەیامە دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە چالاکییە ناڤۆکییەکانی خۆی تەنانەت بە بێ ئەمریکاش درێژە پێ دەدات. ڕای ئێوە لەوبارەیەوە چیە؟

ـ من نیگەرانی حەز و ڕاکەشی عەرەبستانی سعوودی بۆ تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیم. بەشێک لەو ڕاکەشە مومکینە لە پێناو بەرهەم هێنانی کارەبا بێت. بەڵام ئەمڕۆکە رێگەگەلی هەرزانتری زۆری وەک کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆری بۆ ئەو مەبەستە لە بەردەستدایە.

لام وایە بەشێکی دیکەی ئەو ئارەزوو و ڕاکەشەی عەرەبستان بۆ ئەو ڕاستییە دەگەڕێتەوە کە هەندێک لە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی کەڵکی دوو لایەنە دەبەن کە یەک لەوان بژێرەی چەکی ناڤۆکییە.

* عەرەبستانی سعوودی پێداگرانە دەیەوێ خۆی پیتاندنی ئۆرانیۆم و بەرهەم هێنانەوەی ئەنجام بدات، لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی لە گەڵ ڕیاز خوازیاری "ستانداردی زێڕین"ـه کە پیتاندن و بەرهەم هێنانەوە لە خۆناگرێت. ئایا بە پێی پێڕەونامەی ١٢٣، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆتاییدا داخوازیی ڕیاز ڕەت دەکاتەوە؟

دەوڵەتی ترامپ لەوبارەوە دابەش بووە بە سەر چەند هەڵوێستدا؛ هەندێک کەسی ـ ناو وەزارەتی دەرەوە بە توندی داکۆکی لە پەرەنەسەندنی چەکی ئەتۆمی دەکەن و پاڵپشتی لە "ستانداردی زێڕین" [پێشگری لە پیتاندنی ئۆرانیۆم و بەرهەم هێنانەوەی] دەکەن. هەندێکی دیکە لە وەزارەتی وزە زۆرتر نیگەرانی ئەو بابەتەن کە  ئەوەی لە پیشەسازیی ڕاکتۆری ناڤۆکیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەمێنێتەوە، دەتوانێ دەرفەتێکی ماڵێی تایبەتی و بێ هاوتا بۆ فرۆشی ڕاکتۆر بە عەرەبستانی سعوودی بڕەخسێنێت.

ئەگەر کەسانێک کە لایەنگری پاڵپشتی لە پیشەسازی ناڤۆکیی ئەمریکان لە دەوڵەتدا دەسەڵات بگرنە دەست، من لام وایە کە ئاستەنگێکی گەورە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ١٢٣ی ناستانداردی زێڕین لە ئەنجومەنی نوێنەراندا ساز دەبێت – ئەنجومەنێک کە لە مانگی ژانڤییەوە لە لایەن دیموکراتەکان ئیدارە دەکرێت -. ئەوەی کە ئایا ئەنجومەنی سنا لەو پرسەدا پاڵ بە کۆنگریسییەوە دەدات یان نا، من ناگادار نیم.

* ئایا عەرەبستانی سعوودی لە گەڵ ئەمریکا ڕێککەوتنێکی ناڤۆکی لە شێوەی ڕێککەوتنەکەی واشنتۆن لە گەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی قبووڵ دەکات؟

ـ عەرەبستانی سعوودی بە شێوەی جۆراوجۆر نیشانی دەدا کە لەو جۆرە ڕێککەوتنەی ناوێت. لە عەرەبستانی سعوودیدا باسی سازان لە ئارادایە، بەو مانایە کە تا ئەو کاتەی ئێران لە رێگەی بەرجامەوە بەرتەسک بکرێت، عەرەبستانی سعوودی بەرتەسک بوون قبووڵ دەکات.

نەتوانین لە ئەنجامدانی ئەوەی ئێران بە شێوەی ئاسایی دەتوانێ ئەنجامی بدات، دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی لە عەرەبستانی سعوودی. ئەوە یەکێک لەو هۆکارانەیە کە من حەز دەکەم ئێران پلانی پیتاندنی نیشتمانی خۆی بکاتە پلانێکی چەندنەتەوەیی بە چەشنێک کە عەرەبستانی سعوودی و وڵاتانی دیکە بتوانن پەیوەستی بن.

من ئەم بابەتەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا خستۆتە ڕوو. لەو ڕووەوە کە پلانی پیتاندنی نیشتمانی تایبەتی و پاشان شکستی هێنا، ئێستا تاقە کارخانەی پیتاندن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان تایبەت بە کۆمپانیای ئۆرینکۆ (Urenco)یه.

* ئەمریکا بە باشی دەزانێت کە ئەگەر بۆپێناسەی دۆخی تۆکمە و جیدی لە ڕێککەوتنی شیمانەیی لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی هەوڵ بدات، مومکینە ڕیاز بۆ هاوکاری ناڤۆکیی ڕوو لە ڕووسیا و چین یان کۆریای باکوور بنێت. واشنتۆن چۆن ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات؟

ـ من کارناس نیم، بەڵام پێموا نییە کۆریای باکوور لە ئەگەری واژۆنەکرانی گرێبەستی ١٢٣ی ئەمریکا لە لایەن سعوودییەوە، بتوانێ وزەخانەگەلی ناڤۆکیی خۆی بە عەرەبستانی سعوودی بفرۆشێت.

ئەوە بابەتە بە هۆی داڕشتنی زۆربەی ڕاکتۆرگەلی ناڤۆکیی کۆریای باکوور لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەگەرچی ئەمریکا ناتوانێ ببێتە لەمپەر لە بەردەم ڕووسیا یان چین، بە هەمان شێوە کە ناتوانێ ببێتە لەمپەر لە بەردەم ڕووسیا بۆ دروست کردنی ڕاکتۆرەکانی بووشێهر لە ئێراندا.

من گومانم هەیە کە چین یان ڕووسیا بتوانن تەکنۆلۆژیای پیتاندن یان بەرهەم هێناوە بۆ عەرەبستانی سعوودی دەستەبەر بکەن، بەڵام ئەگەر کۆریای باکوور بتوانێ لەو وڵاتانە بەهرە ببات، ئەوا مومکینە عەرەبستانی سعوودیش بتوانێت.

ئەوە یەکێک لەو هۆکارانەیە کە من لە خۆبواردنی عەرەبستانی سعوودی بۆ ڕێککەوتنی لە گەڵ پرۆتۆکۆلی پەیوەست‌بووندا نیگەران دەکات و نیشان دەدات کە ڕەنگە عەرەبستان هەوڵی شاردنەوەی هەندێک چالاکیی ناڤۆکی خۆی دەدات.

* هەندێک دەڵێن که ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچکات ڕازی بە پێدانی ئیمتیازێکی ستراتژیکیی وەک پیتاندن بە عەرەبستانی سعوودی کە دەتوانێ هاوسەنگیی دەسەڵات لە دژی ئیسرائیل بگۆڕێت، نابێت. ڕای ئێوە لەوبارە چیە؟

ـ ئیسرائیل بە ئاشکرا دژی پلانی پیتاندنی ئێران وەستاوە. من لەو پرسە نزیک نیم هەتا لێی ئاگادار بم کە ئایا ئیسرائیل دژی ڕێککەوتننامەی ١٢٣ی "ستانداردی زێڕین"ی عەرەبستانی سعوودی هەڵوێست دەگرێت یان نا.

هەڵبەت، من وابیر ناکەمەوە کە چەکە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل یان ویلایەتە یەکگرتووەکان لە لایەن رێبەرانی ژیرەوە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. بەوەشەوە، نیگەرانی رێبەرانێکم کە تەواو ناژیرانە دەجووڵێنەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕووسیا، شوێنێک کە هەندێک لە چەکە ئەتۆمییەکان لە سەر ماشەن، بە ڕاستی جێی نیگەرانین. من هەروەها سەبارەت بە هۆشدارە درۆیینەکانی هێرشگەلی نەخوازراو و ڕوو لە زیادبوون سەبارەت بە هەکێرەکان نیگەرانم.

News Code 23398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =