ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی دژە مین و دژە بۆسەی "تۆفان" ڕوونوێنی کرا

ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی دزە مین و دژە بۆسەی "تۆفان" بەرهەمی ڕێکخراوی پیشەسازیی بەرگریی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری بە ئامادەبوونی ئەمیر حاتەمی ڕوونوێنی و ڕادەستی هێزی زەوینی سوپا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی تۆفان وێرای نرخاندنی هەوڵی پسپۆڕانی بواری پیشەسازیی بەرگری کە بە هەوڵی شەوورۆژی لە پێناو دابین کردنی جیهازاتی پێشکەوتووی هێزی چەکداری هەوڵ دەدەن، وتی: ستراتژیی وەزارەتی بەرگری بە رۆژکردنی جیهازاتی بەرگریی هێزی چەکداری بە کەڵك وەرگرتن لە دەفرایەتییە ناوخۆییەکان و نادەروەست بوون بە وڵاتانی دیترە.

ئەمیر حاتەمی وتیشی: ئۆتۆمبیلی تۆفان، ئۆتۆمبیلێکی ٤ لە ٤ بە توانستی بەرگری لە بەرامبەر تەقینەوەی مین و تەڵەی تەقینەوەیی تا ئاستی چەندین کیلۆگرامی TNT و ئاستی خۆڕاگری لە بەرامبەر گولەگەلی جۆراجۆری پۆڵایینە.

ناوبراو سەبارەت بە توانستی ئەو ئۆتۆمبیلە ڕوونیشی کردەوە: تۆفان بە چەشنێک داڕیژراوە کە جگە لە جموجۆڵی باڵا و توانستی تێپەڕبوون لە ئاستەنگە سەخڵەتەکان، دەتوانێ لە کەناڵی ئاو بە قووڵایی ١،٥ مەتری و لە ئاستەنگە ئەستوونییە ٥٠ سانتی مەترییەکان تێپەڕێت.

ئەمیر حاتەمی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو ئۆتۆمبیلە دژە مین و دژە بۆسەیە دەتوانێ ١٠ کەس هەڵگرێت، وتی: تۆفان بە بەهرەمەند بوون لە تگەری پەنچەرڕۆ، دەتوانێ بە پەنچەری تا ٥٠ کیلۆمەتر رێگە ببڕێ و هاوکات چەکی نیوەقورسی لە سەر دادەبەسترێت و لە دەلاقەی دەسترێژی لە کابینی دواوە و پاراستنی بالستیکی بۆ پاراستنی دانیشتووانی ئۆتۆمبیلەکە بەهرەمەندە و دەتوانێ بە خێرایی ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا هاتوچۆ بکات.

وەزیری بەرگری سەبارەت بە نرخی تێچووی بەرهەم هێنانی ئەو ئۆتۆمبیلە بە نیسبەتی نمونەی دەرەکی، وتیشی: نرخی ئەو ئۆتۆمبیلە لە بازاڕگەلی جیهانی ٥٠٠ هەزار دۆلارە، لە کاتێکدا بە هەوڵی پسپۆڕانی پیشەسازی زرێی ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگی نرخی تێچووی ئەو ئۆتۆمبیلە ناوخۆییە زۆر کەمترە.

شایانی باسە ئۆتۆمبیلی دژە مین و دژە بۆسەی تۆفان لە ڕێکخراوی پیشەسازی بەرگریی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنە پاڵپشتییەکانی زێرەڤانی و هاتوچۆ لە ناوچە جەنگی و ئۆپەراسیۆنییەکان بەرهەم هاتووە.

News Code 23164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =