عێراق بۆ کەم کردنەوەی پاشهاتی گەمارۆکانی سەر ئێران ئامادەیە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە بەغدا بۆ کەم کردنەوەی پاشهاتی گەمارۆکانی سەر ئێران هاوکاری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوقمان فەیلی ستەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ فرات ئاشکرای کرد: عێراق بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان و پاشهاتی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ، هاوکاری دەکات.

ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: ئەو گەمارۆیانە کە دژی ئێران دەرکراون بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە و پێویستە کە هاووڵاتیانی ئێران گەمارۆ نەدرێن و ئێمە بۆ کەم کردنەوەی ئەو ئاڵۆزیانە هاوکاری دەکەین.

ستەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: پەیامی سەفەری ئەم دواییانەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەوە بوو کە سەروەرایەتی ئێمە ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت و ئێمە پەیامی ئەرێنیمان لە زۆربەی وڵاتەکانەوە لە سەر ئەوەی کە هێزی عێراق هێزی ئێمەیە، وەرگرتووە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: سەفەری ئێمە بپ ئێران پێش عەرەبستان، بێژەری هێزی ئێمەیە و کەسێک لە ئەو بابەتە ئاڵۆز نەبوو چونکوو ئەمە پرسێکی تەکنیکییە و هەر سەفەر و دیدارێک پێویستی بە پێداویستیەک هەیە. تەواوی ئەو وڵاتانە کە سەفەرمان کرد فەرمی بوون

News Code 23158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =