بەرەی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ وڵامدانەوەی هەموو جۆرە هێرشێک ئامادەیە

مەحفووز منەوەر جەختی کرد کە بەرخۆدان هەمیشە وشیارە و بۆ شکست دانی هەر جۆرە دەست درێژی و هێرشێکی ئیسرائیلییەکان لە هەر ئاستێکدا ئامادەیی هەیە .

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-موحەمەد فاتمی زادە: لە شەڕی نێوان هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و ئیسرائیل کە بە دەست درێژی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی غەزە دەستی پێکرد، بە سەرکەوتنی بەرخۆدان کۆتایی هات کە دوابەدوای ئەوە وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە پۆستەکەی خۆی کشایەوە.

هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە هەمان کاتدا لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بە گوللەی خومپارە و مووشەک هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل. ئەو ڕووداوە پاش ئەوە ڕووی دا کە ئیسرائیل بە دەست درێژەی بۆ سەر کەرتی غەزە لە ناوچەی خان یونس ئۆپراسیۆنێکی ئەنجام دا کە لە ئاکامدا ژماریەک لە ئەندامانی بەرخۆدان کوژران. ئەفسەرێکی باڵای ئیسرائیلیش لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا کوژرا و یەک کەسی تریش بریندار بوو.

کەناڵی دەیەمی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل دەریخست ئەو ئەفسەرە ئیسرائیلییە کە شەوی یەکشەممە لە پێکدادان لە گەڵ هێزەکانی کەتیبەی عزەدین قسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس کوژرا، پلەی عەمید بووە و پۆستێکی گرنگ و هەستیاری لە یەکینە تایبەتەکانی سوپای ئیسرائیل هەبووە.

لە هەمان پێوەندیدا و بۆ لێکدانەوەی زیاتری ئەو پرسە هەواڵنێری مێهر لە گەڵ مەحفووز منەوەر ئەندامی باڵای بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین و بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکان ئەو بزووتنەوە لە لوبنان گفتوگۆی کردووە کە دەقەکەی لە خوارەوە هاتووە.

لە ماوەی ڕۆژانی دواییدا پێکدادانی نێوان هێزەکانی فەلەستین و ئیسرائیلمان بینی. وەڵامی بەهێزی بەرەی بەرخۆدانی فەلەستین بە هێرشەکانی ئیسرائیل چۆن لێک دەدەنەوە و پەیامی ئەوان بە ئەو کەسانە کە بە دوای سازش لە گەڵ ئەو ڕژێمەن، چییە؟

بەرخۆدان هەمیشە وشیارە و بۆ شکست دانی هەر جپرە دەست درێژی و هێرشێکی ئیسرائیل لە هەر ئاستێکدا ئامادەیی هەیە. کەرتی غەزە شوێنێک نییە کە دوژمن تەنانەت یەک کاتژمێریش تێیدا ئاسوودە بێت و دوژمنی زایۆنی لە ماوەی ڕۆژانی دواییدا لە ئەو پرسە تێگەیشت؛ چونکوو بەرخۆدان وانەی شەڕ و بەربەرەکانێی پێیان دا و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە سەربازانی ئیسرائیلی لە تەواوی هێزەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن تا هێزە تایبەتەکانیان کە بۆ ئۆپراسیۆنێک چووبوونە غەزە و گەمارۆ درابوون، ڕزگار بکەن.

شکستی ئەو ئۆپراسیۆنە ئامنیەتییەی دوژمن لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدان چەند پەیامی هەیە؛ یەکەم ئەوەی کە بەرخۆدان هەمیشە وشیارە و بۆ شکست دانی هەر جپرە دەست درێژی و هێرشێکی ئیسرائیل لە هەر ئاستێکدا ئامادەیی هەیە. بەرخۆدان لە تەوای بوارەکان دا بەرانبەر نەخشەکانی دوژمن وشیارە.

لە دۆخێکدا کە بڕێک لە عەرەبەکان بە دوای سازش و ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل و لاواز کردنەوەی بەرخۆدانن، هێزی ئەو جۆرە بەرخۆدانەی هێزەکانی فەلەستین لە کوێوە دێت؟

بیر بکەنەوە ئەگەر هێزەکانی بەرخۆدان لە الیەن جینانی عەرەبەوە پاڵپشتی بکرێت، دۆخەکە چۆن دەبێت؟ یەکگرتوویی تەواوی پێکهاتەکانی بەرخۆدان، بنکەی خەڵکییان و ئامادەیی بۆ گیان فیدایی هێزەکانی بەرخۆدان و وەستان بۆ پارێزەری لە خەڵک و پڕۆژەی بەرخۆدانە.

ئەی ئەو کەسانەی کە لە شکست دانی دوژمن گومانیان هەیە لە خەو ڕاچڵەکن. ئەو دوژمنە هەر رۆژە لە لایەن دلێرەکانی ئێمەوە شکست دەهێنن.

بیر بکەنەوە ئەگەر هێزەکانی بەرخۆدان لە الیەن جینانی عەرەبەوە پاڵپشتی بکرێت، دۆخەکە چۆن دەبێت؟ئەگەری ئاوەها ئیمکاناتێک بۆ بەرخۆدان پێک بهاتبا، ئومەتی ئێمە هەر پیشتر سەردەکەوت و نیشتمانمان و پیرۆزەکانمان لە داگیرکاری ئازاد دەبوون.

وەڵامی بەردەوام و کوشندەی بەرخۆدانی فەلەستین، بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیی دەستەوسان کراووە. ئەو وەڵامە نیشانەی چ بابەتێکە و تا کەی درێژەی هەیە؟

ئۆپراسیۆنێک کە دوژمن لەم دواییانەدا ئەنجامی دا، ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیەتی بوو و پرسیار لەوەدایە کە ئایا دوژمن سەربەخۆ ئەوە کارەی کرد یا ئەوەی کە لایەنە بەرپرسارەکان لە رێککەوتنی ئاوام کردنەوەی دۆخی غەزەش تێیدا دەوریان هەبوو؟

پێدەچێت کە ئەوان وا بیریان کردووەتەوە کە بەرخۆدان خەریکە لاواز دەبێتەوە بەڵام بەرخۆدان لە سەختترین دۆخدا بۆ بەرگری لە بوون و خەڵک و ئارمانی خۆی چالاک بووە و کاری کردووە.

News Code 23062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =