حزبوڵڵای لوبنان پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی فەلەستین کرد

حزبوڵڵای لوبنان وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی فەلەستینییەکان لە شەڕی ئەم دواییانە لە بەرانبەر زایۆنییەکان ڕایگەیاند: سەرکەوتنەکە پووچەڵ کەرەوەی تەواوی هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی عەرەبەکان لە گەڵ ئەو ڕژێمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهە لە ئەلعەهد، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیانییەیەک سەرکەوتن لە شەڕی ئەم دواییانە لە گەڵ ئیسرائیلی لە فەلەستین و گرووپەکانی بەرخۆدان پیرۆزبایی کرد.

حزبووڵڵای لوبنان وتی: ئەو دەستکەوتە ئاکامی بەرخۆدانی نەتەوەی فەلەستین و یەکێتی هەڵوێستەکانە. شەڕی ئەم دواییانە توانی نەتەوەی فەلەستین لە بەرخۆدان لە بەرانبەر گەمارۆی سەلماند.

لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: سەرکەوتنێک کە نەتەوەی فەلەستین دەستی خست پەیامێکە کە بەرخۆدان دەتوانێت هەر جۆرە دەست درێژەیەک شکست پێ بێنێت.

حزبوڵلای لوبنان داوای لە نەتەوە عەرەب و ئیسلامییەکان کرد کە بەهێزەوە لە بەرانبەر سازشکاران بوەستنەوە و پیلانەکان دەربخەن.

News Code 23055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =