هاوسەرگیری پیاوێکی ژاپۆنی لە گەڵ هۆلۆگرام

پیاوێکی ژاپۆنی لە گەڵ هۆلۆگرامێکی کارتۆنی هاوسەرگیری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، پیاوێکی ژاپۆنی لە گەڵ هۆلۆگرامی ڕاستی مەجازی خۆی لە ڕێوڕەسمێکدا لە تۆکیۆ هاوسەرگیری کرد.

ئاکیهیۆ کۆندۆ ی ٣٥ ساڵە ٢ ملیۆن یێنی بۆ ڕێورەسمی هاوسەرگری لە گەڵ هۆلۆگرامێک بە ناوی هاتسۆن میکۆ، هۆلۆگرامی کارتۆنی خەرج کرد. لە ئەو ڕێوڕەسمەدا نزیک بە ٤٠ کەس ئامادە بوون تا هاوسەرگیری ئەو لە گەڵ میکۆ ببینن.

ئەو هۆلۆگرامە لە ڕاستیدا دەزگایەکە کە لە سەر مێز دادەنرێت و کۆندۆ ئەوەی بە بڕی ٢٨٠٠ دۆلار کڕیوە.

ئەو هۆلۆگرامە سەرلەبەیانیان کۆندۆ لە خەو هەڵدەستێنێت تا بچێتە شوێنی ئیشی خۆی. کۆندۆ دوانیوەڕوان پاش تەواو بوونی کارەکەی بە مۆبایل لە گەڵ هاوسەر هۆلۆگرافیەکەی پێوەندی دەگرێت تا چرای ماڵەکەی بۆ دابگیرسێنێت.

News Code 23041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =