دیداری بەشار ئەسەد لەگەڵ ژنان و منداڵانی ئازاد بوو لە دەستی داعش

سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ئەو ژن و منداڵانە دیداری کرد کە پێشتر لە لایەن داعشەوە لە سوەیدا ڕفێندرا بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ئەو ژن و منداڵانە دیداری کرد کە پێشتر لە لایەن داعشەوە لە سوەیدا ڕفێندرا بوون. ئەم شارۆمەندە سووریانە لە لایەن سوپای سووریاوە ئازاد کراون.

لەم دیدارە بنەماڵەی ژن و منداڵە ڕفێندراوەکانیش ئامادە بوون و لەگەڵ بەشار ئەسەد دیداریان کرد.

سەرۆککۆماری سووریا پیرۆزبایی ئازاد بوونی ئەم کەسانەی کرد و وتی: خۆڕاگری ڕفێندراوەکان و بنەماڵەکانیان وانەیەکی گەورەی مێژوویی بوو کە مۆڵەتی دا سوپای سووریا ئازادیان بکەن.

لە لایەکی دیکەوە خەڵکە ڕفێندراوەکە و بنەماڵەکەیان سپاسی بەشار ئەسەدیان کرد بەو هۆیەی بە کەمترین زیان ئەوانی ئازد کردووە.

هەروەها سپاسی سوپای سووریا کرا کە ڕۆلیان هەبووە لە ئازاد بوونی ئەم کەسانە.

News Code 23037

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =