ئەمریکا ئامانجەکانی لە گەماڕۆدانی ئێران ناپێکێت

جێگری پێشووری وەزارەتی دەروەی ئەمریکا وتی: ترامپ بە سەپاندنەوەی گەماڕۆکان لە دوای بڕێک ئامانجە کە بەدیهاتنیان ئەستەمە.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی، عەبدولحەمید بەیاتی: دەوڵەتی ئەمریکا لە دووهەم قۆناغ لە سەپاندنی گەمارۆکان دژی ئێران جارێکی تر بەشێک لە گەمارۆکان کە ڕاگیرابوونی دەست پێ کردەوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە جەختی دووبارە له‌ سەر سەپاندندی تووندترین گەمارۆکان دژی ئێران وتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دواجار بۆ دانوستان لە سەر ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی دەگەڕێنەوە.

لە کارادانەوە، دیتر کمف سەرۆکی یەکێتی فیدراڵی ئابووری ئەڵمانیا لە گفتوگۆیەک لە گەڵ هەواڵدەریی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد: پاشهاتەکانی دەست پێکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران تۆزێک نیگەران کەر دێتە بەرچاو. ئەو کارەی ئەمریکا دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، چونکوو پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەچێتە ژێر کاریگەری ئەو کارەوە. هەمووان دەزانن کە ئێران چ دەورێکی گرنگ و کاریگەری لە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە و ئەو ڕەوتە دەتوانیت کاریگەری خراپی بەدواوە بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش بە ڕەخنە لە ئەو کارەی ترامپ، لە گەڕاندنەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێران، ئەو کارەی مەترسیدار لە بەرژەوەندی ئێن پی تی وەسف کرد و بە دەرکردنی بەیاننامه‌یەک ڕایگەیاند: شەپۆلی نوێی گەمارۆکانی دژی ئێران ڕاگەیێندرا لە لایەن ئەمریکاوە خستنە ژێر گوشاری ئەو وڵاتانانەیە کە لە بەرجامن.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی له‌گەڵ دانیل سرۆڤێر، جێگری پێشووی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت:

* هەر ئەو جۆرەی کە پێشتر ڕاگەیەندرا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەواوی گەمارۆ ناڤۆکییەکان دژی ئێرانی دەست پێکردووەتەوە. ئایا ئێوە پێتان وایە کە ئەو گەمارۆوانە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکا لە درێژ خایەن دا بێت؟

ئەمریکا هیوادارە کە ناران ڕازی بکات بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان کە درێژە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، مووشەکی و چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکە بدرێت. ئەمە ڕەنگە لە بەرژەوەندی ئەمریکا بێت بەڵام من گومانم هەیە ئەمریکا بەم ئامانجانە بگات.

* ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەشت وڵاتی بە شێوەی کاتی لە گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران بەری کرد. ئایا ئێوە پێتان وایە ئەو وڵاتانە دەتوانن سەرچاوەیەکی دیکە وەکوو جێگرەوەی نەوتی ئێران بدۆزنەوە؟

بەڵێ لە کۆتایداهەموو مشتەرییەکانی ئێران دەتوانن نەوت لە وڵاتێکی دیکە بکڕن، بەڵام بۆشاییەکی بەچاو سەبارەت بە گەماڕۆکان ساز دەبێت. تاران هیوادارە کە بتواێت ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات و منیش لام وایە کە بتوانێت کارێکی وەها بکات ئەگەرچی ڕەنگە نرخەکان گۆڕینی بەسەردا بێت.

* ستیڤ منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن دەیەوێت کەناڵی پێدانی جیهانی خزمەتگوزاری خۆی بپچڕێت لە گەڵ ئەو کەسانەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا دەیانگرێتەوە و هۆشداریی دا کە ئەگەر وانەبێت ئەگەری هەیە کە سوئیفتیش سزا بدات، ئایا ئەمریکا دەتوانێت ئەو کارە بکات؟

لام وایە کە ئەمریکا توانی ئەم کارەی هەبێت. سوئیفت بەرژەوەندی لە دژی ئەمریکا نییە چون سیستمی مای جیهان بە دۆلار دەگێڕدرێت.

* ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوتی خۆی هەناردە بکات و نەتوانێت لە گەڵ سوئفیت کار بکات، کەواتە مانای بەرجام چی دەبێت بۆ ئێران؟ مەبەستم ئەوەیە کە ئەگەر ئەمریکا بتوانێت ئیرادەی خۆی لە ئەو پرسە سه‌رەکییە بسەپێنێت بە سەر ئێراندا، ئایا ژیرانەیە ئێران لە بەرجام بمێنێتەوە؟ ئەرکی یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیا و چین لەم بارەوە چییە؟

ئێران ڕەنگە لە بەرجامدا بمێنێتەوە چون ئەم کارە ئێرانی لە ئەورووپا جیا کردووەتەوە و پەیوەندی پیکەن و مسکۆی بەهێزتر کردووە. کشانەوە لە بەرجام شتێکی زیاتر بە ئێران نادات مەگەر ئەوەی تاران بیەوێت چەکی ناڤۆکی بەرهەم بێنێت. ئەم کارە ئەورووپاییەکان ڕازی ئەکات پشتی ئەمریکا بگرن و تەنانەت ڕەنگە چین و ڕووسیاش پشتی گەماڕۆکان بگرن. بۆ دەبێت ئێران وەها کارێک بکات.

News Code 22921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =